هەڵوێستی ئەمریكا دوای دەرچوونی ئیبراهیم ڕەئیسی
  2021-06-20       564       

ئەمریكا هەڵوێستی خۆی لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ئێران ڕاگەیاند.

ئاوێنه‌: دوێنی شەممە عەبدولڕەزا ڕەحمانی وەزیری ناوخۆی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئیبراهیم ڕەئیسی بە بەدەستهێنانی 17 ملیۆن و 926 هەزار و 345 دەنگ توانی ببێتە سەرۆك كۆماری ئێران بۆ چوار ساڵی داهاتوو، دوابەدوای ئاشكراكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانیش، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هەڵوێستی خۆی لەبارەی هەڵبژاردنەكانی ئێران ڕاگەیاند.

میدیاكانی ئەمریكا ئاشكرایانكرد، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، دوای هەڵبژاردنەكانی ئەمساڵ، بەردەوامی دەدەین بە گفتوگۆكانمان لەگەڵ ئێران بۆ زیندوو هێشتنەوی ڕێكەوتنامەی ئەتۆمی.

ئاشكراشیكردووە، هەرچەندە ئەمریكا پێشتر ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە هەڵبژاردنەكانی ئێران ئازادانە و دادپەروەرانە نەبووە، بەڵام بەردەوام دەبن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×