سەركونسوڵگەری ئێران لەبارەی پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتیانی هەرێم روونكردنه‌وه‌ ده‌دات
  2021-07-04       1172       
مەهدی شوشتەری، سەرکۆنسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، هێشتا دەرکردنی ڤێزەی گەشتیاری بۆ سەردانیکردنی ئێران ئازاد نەکراوە.

ئاوێنە: وتیشی: "تا ئێستا هاتنی هاووڵاتیانی ئێرانی لە خاڵە سنوورییەکانەوە بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغە بووە کە ئێستا ئازاد کراوە".

شوشتەری باسی لەوەش كرد، بەڵام بۆ هاووڵاتیانی هەرێم و عێراق بە گشتی، تەنیا ئەوانەی دەتوانن سەردانی ئێران بکەن کە ڤێزەی بازرگانی، دەرمانی، خوێندکاری و خێزانییان هەیە کە وەک رابردوو موڵەتی سەردانیکردنیان هەیە.

سەرکۆنسوڵی ئێران لە سلێمانی ئه‌وه‌شی راگەیاند، ڤێزەی گەشتیاری بۆ عیراقییەکان دەرناکرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×