دوای ئهوهی له وڵاتی كهنهدا سهدان كهس بههۆی شهپۆڵێكی گهرماوه گیانیان لهدهستدا، له وڵاتی ژاپۆنیش لە ماوەی یەک هەفتەی رابردوودا، بەهۆی بەرزی پەلەکانی گەرماوە ٢٣ کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئاوقێن: ئاژانسی ئیدارەدانی ئاگر و کارەسات لە ژاپۆن ئاماژەی بەوە کرد کە لە رۆژانی ١٩-٢٥ی تەمووز، بەهۆی گەرماوە هەشت هەزار و ١٢٢ کەس گواستراونەتەوە نەخۆشخانەکان.
ئاژانسەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ٢٣ کەس لەوانە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە سێ هەزار کەسیش باری تەندروستییان ناجێگیرە.
ئەوانەی گواستراونەتەوە نەخۆشخانەکان نیوە زیاتریان تەمەنیان لەسەروو ٦٥ ساڵییەوەیە، دوو هەزار و ٦٢٧یان تەمەنیان لەنێوان ١٨-٦٤ ساڵیدایە و زیاتر لە ٨٠٠ کەسیشیان تەمەنیان ١٧ و بەرەوخوارە.
شارەزایان باس لەوە دەکەن کە ئەگەر پلەکانی گەرما لە ناوچەکە گەیشتە ٢٨ پلە یان رێژەی شێ گەیشتە سەدا ٧٠، ئەوا ئامێرەکانی هەواگۆڕکێ بەکاربهێنن.