وەزارەتی بەرگری بەریتانیا، ئەمڕۆ هەینی، رایگەیاند، هێرشكرایە سەر كەشتییەكی
بازرگانی ئیسرائیل لە كەناراوەكانی عومان لەنێو دەریای عەرەب.
ئاوێنە: وەزارەتی بەرگری بەریتانیا، لە بەیاننامەیەكدا ئەوەشی وتوە، دەستكراوە
بە لێكۆڵینەوە لەو هێرشەی كە لێی ئاگاداركراوینەتەوە.
ئەوە سێیەم هێرشی هاوشێوەیە كە لەماوەی ئەم
شەش مانگەی دواییدا دەكرێتە سەر كەشتییە ئیسرائیلییەكان و لەكاتێكیشدایە كە
لەماوەی یەك ساڵی رابردودا، چەند روداوێكی ئەمنی لە ئێران رویانداوە كە بەشێوەیەكی
گشتی ئیسرائیل بە ئەنجامدانیان تاوانباردەكرێت.