بزوتنەوەی تاڵیبان لێبوردنی بۆ ئەشرەف غەنی و بەرپرسانی حكومەتی پێشوو دەركرد
  2021-08-23       615       

سەركردەیەكی تاڵیبان دەڵێت، لێبوردنیان بۆ سەرۆكی هەڵاتووی ئەفغانستان و بەرپرسانی پێشووی حكومەت دەركردووە و دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ وڵات، باس لەوەشدەكات، بە نیازن لە رێگەی دانوستانەوە كێشەی ویلایەتی پەنجشیر چارەسەر بكەن، كە تائێستا نەكەوتوەتە ژێر دەسەڵاتی بزوتنەوەكەیان.

ئاوێنه‌: خەلیل رەحمان حەقانی، سەركردە لە بزوتنەوەی تاڵیبان بە میدیاكانی ڕاگەیاندوە، لێبوردنیان بۆ ئەشرەف غەنی سەرۆكی هەڵاتوو و ئەمڕوڵا ساڵحی جێگری دەركردووە.

 باسی لەوشكردوە، لێبوردنەكە بەرپرسەكانی پێشوتری حكومەت ئەفغانستان و هەموو ئەوانەی دژایەتی تاڵیبانیان كردوە، دەگرێتەوە و جەختیشی كردەوە، بڵاوكردنەوەی دەنگۆی تۆڵەكردنەوە لە بەرپرسانی پێشووی حكومەت بۆ ناشرینكردنی بزوتنەوەكەیانە. 

سەبارەت بە كێشەی ویلایەتی پەنجشیر ئەو سەركردەیەی بزوتنەوەی تاڵیبان ڕایگەیاندوە، هەوڵدەدەن ئەو كێشەیە لەڕێی دانوستانەوە چارەسەر بكەن، لەئێستادا ئەو ویلایەتە لەلایەن بزتنەوەی تاڵیبانەوە گەمارۆ دراوە.

ناوەڕاستی ئەم مانگە دوای ئەوەی كە هێزەكانی تاڵیبان نزیك بونەوە لە كابولی پایتەخت، ئەشرەف غەنی سەرۆكی ئەفغانستان و ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی حكومەت بەرەو دەرەوە هەڵاتن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×