2021-10-25   559     
میدیاکانی سودان ئاماژە بە کودەتایەکی سەربازی لە وڵاتەکە دەکەن و هێزێکی سەربازی سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کردووە.
ئاوێنە: بەگوێرەی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 25ی تشرینی یەکەمی 2021، کودەتایەکی سەربازی لە وڵاتی سودان ئەنجامدراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، عەبدوڵڵا حەمدوک، سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەرکراوە و چەند وەزیر و کاربەدەستێکی دیکەی حکومیش دەستگیرکراون.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە خەرتومی پایتەختی وڵاتەکە بەتەواوی هێڵی ئینتەرنێت بچڕاوە و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شارەکەش داخراوە.