ئەمڕۆ ئەوروپا سزای زیاتری بیلاڕوسیا دەدات
  2021-11-15       436       

یەكێتیی ئەوروپا خۆی ئامادەدەكات بۆ سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر بیلاڕوسیادا، سزاكان پەیوەندیی بە سەركوتكردنی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەكەوە هەیە، بەڵام هاوكاتیشە لەگەڵ كێشەی كۆچبەرانی سەر سنوورەكانی بیلاڕوسیا و پۆڵەندە، كە ئەوروپای نیگەران كردووە.

ئاوێنە: بڕیارە ئەمڕۆ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا كۆببنەوە، ئامانجیان فراوانتركردنی سزاكانی سەر بیلاڕوسیایە، بەهۆی بەردەوامیی حكومەتی وڵاتەكە لەسەر سەركوتكردنی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەكە و دژبەرانی دەسەڵاتەكەی ئەلیكساندەر لۆكاشینكۆ.

ئەگەری فراوانتركردنی سزاكان هاوكاتە لەگەڵ یەكەم پەیوەندیی ڕاستەوخۆی نێوان مینسك و برۆكسل لەبارەی پرسی كۆچبەرانەوە، كە تیایدا جۆزێپ بۆریێل، بەرپرسی كاروباری دەرەوەی سیاسەتی ئاسایشی یەكێتیی ئەوروپا لەگەڵ فلادیمێر ماكی، وەزیری دەرەوەی بیلاڕوسیا گفتوگۆی كرد.

بۆریێل سەرەڕای ئاشكراكردنی گفتوگۆكەی لەگەڵ بەرپرسەكەی بیلاڕوسیا، لە تویتێكدا لەبارەی پرسی كۆچبەرانەوە دووپاتیكردەوە، “دۆخی ئێستای كۆچبەران قبوڵكراو نییە و پێویستە كۆتایی بێت، نابێت خەڵك وەكو چەك بەكاربهێنرێت”، وەك ئاماژەیەك بۆ بەكارهێنانی كۆچبەران وەك كارتی فشار و هەڕەشە بۆسەر یەكێتیی ئەوروپا.

لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی بیلاڕوسیا هۆشداری دا لەوەی، هەر سزایەكی دیكەی یەكێتیی ئەوروپا بۆسەر مینسك دەرەنجامی پێچەوانەی دەبێت.

لۆكاشینكۆ، كە سیاسەتەكانی ئەوروپای نیگەران كردووە، ماوەی 30 ساڵە لە بیلاڕوسیا لەسەر حوكمە.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×