2021-11-17   744     
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور ڕایگەیاند، ئەو دەنگە بەرزەی شەوی ڕابردوو لە هەڵەبجە بیسترا "تەقینەوەی تێکەڵەیەکی دەستکردی کارلێکی دژبەیەک بووە کە کۆمەڵێک مێردمنداڵ خستوویانەتە ناو ئاگر."
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، "سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی بیستنی دەنگی تەقینەەیەیەك كە هەندێك هاوڵاتی له پارێزگای هەڵەبجە هەستیان پكردبوو، هەرچەندە هیچكەس سكاڵای نەبوو، هەروەها شوێنی ڕووداو دیار نەبووە، دوای بەداوادا چونی هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور دواجار بە هەوڵی هێزەكانی بەڕێوەیەرایەتی ئاسایشی شارەزوور تیمی لێكۆڵینەوەی توانرا شوێنی ڕوداوەكە دیاری بكرێت و هێزەكانمان دەست بە لێكۆڵینەوە بكات".
ڕوونیشكراوەتەوە کە "دوای لێكۆڵینەوەی سەرەتای دەركەوت كە كۆمەڵێك مێرد منداڵ ئاگریان كردوەتەوە لەسەر جادەی حەمەو خان و تێكەڵەیەكی دەستكردی كارلێكی دژبەیەكیان كردوەتە ناو ئاگرەكەوە ئەوەش تەنها كاریگەری دەنگی هەیە."
ئاماژەی بەوەشکردووە کە "هاوڵاتیانی سنورەكەمان دڵنیا دەكەینەوە ڕوداوەكە هیچ كەس و گروپێكی لەپشت نییە و جێگای مەترسی نیە، لێكۆڵینەوەی هێزئەمنیەكانیش بەردەوام دەبێت."