وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیاو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات كۆبونه‌وه‌
  2021-11-23       959       
سێرگی لاڤرۆڤ، ئیلهام ئه‌حمه‌د
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیاو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات كۆبونه‌وه‌و پرسی چاره‌نوسی ناوچه‌كانی باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا -ڕۆژئاوای‌ كوردستان-یان تاوتوێكرد.

ئاوێنه‌: به‌گوێره‌ی‌ راگه‌یه‌ندراوی‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا له‌گه‌ڵ ئیلهام ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات كۆبۆته‌وه‌، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌رنج له‌سه‌ر ره‌وشی باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا چڕكراوه‌ته‌وه‌و جه‌خت له‌سه‌ر كاراكردنی چاره‌سه‌ری سیاسیانه‌ بۆ ره‌وشی سوریا كراوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیاری ژماره‌ 2254ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، لایه‌نی روسیا جه‌ختیكردۆته‌وه‌ له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به‌هاوكاریكردنی لایه‌نه‌كانی سوریا بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ رێككه‌وتن له‌پێناو گێڕانه‌وه‌ی یه‌كپارچه‌یی خاكی سوریاو ده‌سته‌به‌ركردنی مافی ره‌وای هه‌موو پێكهاته‌ ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌.
زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×