2021-11-26   569     
بهپێی ڕاگهیهندراوی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازیو ڕۆشنبیرانو چالاکوانانو ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، لهخۆپیشاندانی خوێندكاراندا نزیکەی ٣٠٠ گەنج و چالاکوان دەستگیرکراونو تا ئێستا لەزیندانەکاندا ماونەتەوە. هۆشداریش دهدهن، "لەئەگەری ئازادنەکردنی بێ مەرجی خوێندکارانو چالاکوانانو کۆتایی نەهێنان بەسەربازگەکردنی شارەکان هەڵوێستی ترمان دەبێت."
ئاوێنه: ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازیو ڕۆشنبیرانو چالاکوانانو ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ڕاگهیهندراوێك بڵاودهكهنهوهو دهڵێن، "هەمووان ئاگادارن دوای چوار ڕۆژ لهخۆپیشاندانی مەدەنیانەی خوێندکارانی زانکۆو پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی کۆتاییپێهێنانی خۆپیشاندانەکان دەسەڵاتدارانی هەرێم بەهەموو شێوەیەکی ناشارستانی و توندوتیژی و دەستگیرکرن و ڕفاندن و ڕاوەدونان کەوتونەتە گیانی خوێندکاران و خۆپیشاندەران. بەپێی زانیارییەکانی ئێمە نزیکەی ٣٠٠ گەنج و چالاکوان دەستگیرکراونو تا ئێستا لەزیندانەکاندا ماونەتەوە."
لهڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه، "لەئەگەری ئازادنەکردنی بێ مەرجی خوێندکارانو چالاکوانانو کۆتایی نەهێنان بەسەربازگەکردنی شارەکان هەڵوێستی ترمان دەبێت."
دهقی ڕاگهیهندراوهكه:
پشتگیرو پشتیوانیین....
لەئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایان ناڕازی و ڕۆشنبیران و چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنییەوە:
هەمووان ئاگادارن دوای چوار ڕۆژ له خۆپیشاندانی مەدەنیانەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی کۆتایی پێهێنانی خۆپیشاندانەکان دەسەڵاتدارانی هەرێم بە بەهەموو شێوەیەکی ناشارستانی و توندوتیژی و دەستگیرکرن و ڕفاندن و ڕاوەدونان کەوتونەتە گیانی خوێندکاران و خۆپیشاندەران.
بەپێی زانیارییەکانی ئێمە نزیکەی ٣٠٠ گەنج و چالاکوان دەستگیرکراونو تا ئێستا لەزیندانەکاندا ماونەتەوە. بۆیە لێرەدا بەپێویستی دەزانین هەڵوێستی خۆمان لەچەند خاڵێکدا بخەینەڕو:
١ــ پشتگیری داوای ڕەوای خوێندکاران دەکەین و داواکارین دەسەڵاتداران لە زووترین کاتدا و بەبێ خۆدزینەوە داوا ڕەواکانیان بۆ جێ بەجێ بکات.
٢ــ پێویستە بەزووترین کات سەرجەم دەستگیرکراوان بەبێ پڕکردنەوەی بەڵێننامە پێیان ئازاد بکرێن.
٣ــ داوا لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و قونسڵی وڵاتان دەکەین و بێنە سەرخەت و فشار لە دەسەڵاتدارانی هەرێم بکەن تا بەزووترین کات سەرجەم دەستگیرکراوان ئازاد بکەن.
٤ــ بە سەربازگەکردنی زانکۆ و پەیمانگاو شارو شارۆچکەکان کۆتایی پێ بهێنرێ.
٥ــ قەرەبووی مادی و مەعنەوی دەستگیراکراوان و یٔازاردراوان بکرێتەوە.
لەکۆتاییدا ڕایدەگەیەنین لەئەگەری ئازادنەکردنی بێ مەرجی خوێندکارانو چالاکوانانو کۆتایی نەهێنان بەسەربازگەکردنی شارەکان هەڵوێستی ترمان دەبێت.
ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازیو
ڕۆشنبیران و چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی