وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رێنمایی نوێی بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی خوێندن بۆ خوێندکارانی ماستەر و دکتۆرا بۆ ساڵی نوێی خوێندن بڵاوکردۆتەوە.
ئاوێنە: دەقی رێنماییەکان:
مۆڵەتی خوێندن بۆ ساڵی ٢٠٢٢
ئاگاداری سەرجەم قوتابییان / خوێندکاران دەکەینەوە کە مۆڵەتی خوێندنیان پێدراوە بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر / دکتۆرا لە دەرەوەی وڵات، پێویستە:
ماوەی مانەوە بۆ خوێندنی ماستەر لە ( ١ ) یەک ساڵ کەمتر نەبێت، بە مەرجێک ماوەی مانەوەی نێوان سیمستەرەکان پچڕانی تێدا نەبێت، واتە بۆ تەواوی ماوەی سیمستەرەکان نابێت وڵاتەکە بەجێبهێڵیت.
ماوەی مانەوە بۆ خوێندنی دکتۆرا لە ( ٢ ) دوو ساڵ کەمتر نەبێت، بە مەرجێک ( ٨ ) هەشت مانگی یەکەم بەبێ پچڕان بێت.
تێبینی: ئەم بڕیارە بۆ ئەو کەسانەیە کە لە ساڵی ٢٠٢٢ مۆڵەتی خوێندنیان وەرگرتووە.
بڕیارەکە سەرجەم فەرمانبەرانی دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەوانەشی فەرمانبەری حکومەت نین، دەگرێتەوە، بەپێچەوانەوە لە داهاتوودا بڕوانامەکانیان یەکسان ناکرێتەوە.