ئیسرائیل بەڕێگایەکی نوێ هەوڵی لەناوبردنی بەرنامە ناوەکییەکەی ئێران دەدات
  2022-07-11       600       


میدیاکانی ئیسرائیل ئاشکرایانکردووە کە تەلئەبیب تاڕاددەیەکی زۆر دەستبەرداریی پلانە کۆنەکەی بۆ زیانگەیاندن بە تواناکانی ئێران لەبواری پیتاندنی یۆرانیۆم بووە و ئێستا زیاتر فۆکەسی لەسەر ئامانجی ترە کە بەهۆیەوە زیان بە بەرنامە ناوەکییەکەی تاران دەکەوێت.

ئاوێنه‌: راپۆرتە رۆژنامەوانییە ئیسرائیلییەکان ئاشکرایانکردووە کە هۆکاری ئەو گۆڕانکارییە لە ستراتیژیی ئیسرائیل بۆئەوە دەگەڕێتەوە کە ئێستا تاران بڕی پێویستی یۆرانیۆمی پیتێنراوی هەیە کە بەشی درووستکردنی یەک بۆمبی ناوەکیی یان زیاتریش دەکات.

ئەوەش هاتووە: ئەو گۆڕانکارییە هۆکاری ئەو هێرشانەیە کە لەمدواییە کراونەتە سەر ئامانجگەلی تری پەیوەست بە بەرنامە ناوەکییەکەی ئێران، وەک تیرۆرکردنی زانا ئەتۆمییەکان و لێدان لە بنکەکانی پەرەپێدانی مووشەک و بەرنامەی پڕچەککردنی سوپای ئێران، واتە چڕکردنەوەی هێرشەکان بۆ وێرانکردنی تواناکانی ئێران بەشێوەیەک تاران نەتوانێت بۆمبی ناوەکیی بخاتە سەر مووشەکێکی بالیستی بۆ ئاراستەکردن.

تاڕاددەیەکی زۆر بڕوا وایە کە ئیسرائیل چەندین کردەوەی تێکدەرانەی دژ بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران ئەنجام داوە، لەوانە هێرشی ئەلیکترۆنیی و تێکدانی دامەزراوەکانی پیتاندنییۆرانیۆم، هەروەها کوشتنی زانا و  ئەندازیاران و کاربەدەستانی دیکەی پەیوەست بە هەوڵەکانی گەشەپێدانیبەرنامەی ناڤۆکیی ئێران.

رۆژی سێشەممەی رابردوو، دەسەڵاتدارانی ئێران رایانگەیاند کە تۆڕێکی سیخوڕی سەر بە دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد)یان دەستگیرکردووە کە پلانی تیرۆرکردنی زانا ناوەکییەکانی ئێرانیان هەبووە، هەرچەندە وردەکاریی تایبەت بە رەگەزی سیخورەکان و ژمارەی ئەوکەسانەی دەستگیرکراون و وردەکاریی تر باسیان لێوە نەکراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×