جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا، ئەمڕۆ شەممە لەمیانی كۆبونەوەی لەگەڵ مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختی كردەوە كە بۆ ئەمریكا عێراقێكی سەقامگیرو یەكگرتو و گەشەسەندو و خاوەن سەروەری بە هەرێمی كوردستانیشەوە، گرنگە.
ئاوێنە: ئەمڕۆ شەممە، مستەفا كازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە شاری جدە لە پەراوێزی لوتكەی سعودیە کۆبونەوە.
بەپێی راگەیەندراوی هاوبەشی كۆبونەوەكە، لە میانی دیدارەکەدا هەردو لا جەختیان لە پابەندبونی هاوبەش بە شەراكەتی دوقۆڵی بەهێزی نێوان هەردو وڵات كردۆتەوە لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی و جەختیشیان لەسەر ئیرادەی خۆیان بۆ بەردەوامبون لە هەماهەنگی ئەمنی كردۆتەوە بۆ مسۆگەركردنی ئەوەی جارێکی تر داعش نەگەڕێتەوە.
لە راگەیەندراوە هاوبەشەكەدا هاتوە، مستەفا كازمی و جۆ بایدن، ژمارەیەك پرسی ناوچەكەیان تاوتوێ کردو رێککەوتن لەسەر ئەوەی پەیوەندی نێوان عێراق و ئەمریکا لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و بەهێزکردنی سەروەری عێراق و یەکپارچەیی خاک و ئاسایش و سەقامگیری بێت لەگەڵ پابەندبون بە بەهێزكردنی شەراكەتی دوقۆڵی بەشێوەیەك كە لە بەرژەوەندی هەردو وڵاتدا بێت.
هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، ههردولا جهختیان له گرنگی پێكهێنانی حكومهتێكی نوێ بۆ عێراق كردهوه كه وهڵامدەرەوەی ئیرادهی گهلی عێراق بێت و ڕێز له دیموكراسی و سهربهخۆیی عێراق بگرێت و لەوبارەیەوە جۆ بایدن جەختی لەوە كردەوە كە بۆ ئەمریکا عێراقێکی سەقامگیر و یەکگرتو و گەشەسەندو و خاوەن سەروەری بە هەرێمی کوردستانیشەوە، گرنگە.
راگەیەندراوە هاوبەشەكە ئاماژەی بەوەداوە كە ههردو لا پابهندبونی خۆیان به رێككهوتنی چوارچێوهی ستراتیجی نێوان عێراق و ئەمریكا دوپاتكردەوە كه ئەو رێككەوتنە كۆی پهیوهندییه سیاسی و ئابوری و كولتوری و ئهمنییهكانی نێوان ههردو وڵات رێكدهخات و لەوبارەیەوە بایدن پشتیوانی خۆی بۆ عێراق دوپاتکردەوە لە شەڕی تیرۆردا و جەختی لەوە کردەوە، عێراقێکی بەهێز کە توانای بەرگریکردنی لە خۆی هەبێت، توخمێکی بنەڕەتی دەبێت بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
بەپێی راگەیەندراوەكە، ههروهها ههردو لا جهختیان له گرنگی بههێزكردنی دامهزراوه دیموكراسییهكانی عێراق كردهوه به شێوهیهك كه هێزه ئهمنییهكانی عێراق بتوانن ئاسایش و سهقامگیری له عێراق و ناوچهكهدا بهدی بهێنن.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، ههردو لا لەسەر هاوكاریی توندوتۆڵی نێوان هەردو وڵات لهبواری سهربازی و ئهمنیدا كۆك بون و كۆك بون لەسەر ئەوەش كە پاڵپشتیكردنی عێراق بۆ روبهڕوبونهوهی تیرۆر فاكتهرێكی چارهنوسساز بو بۆ مسۆگهركردنی شكستی داعش.
هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەدا كازمی و بایدن تاوتوێی گرنگی رۆڵی عێراقیان لەناوچەكەدا كردوە، بەتایبەتی لە ئاسانکاریی بۆ پەیوەندییەكان و دروستکردنی متمانە لەنێوان وڵاتانی ناوچەکەدا. هەروەها بایدن ئاماژەی بەوەداوە كە "ئەو ڕێککەوتنە مێژوییانەی کە لەم دواییانەدا لە نێوان عێراق و دەسەڵاتی پەیوەندییەکانی کەنداو ئەنجامدراون، وزە بە نرخێکی گونجاو بۆ عێراق دابین دەکات، هەروەها یارمەتی دەدات لە هەوڵەکانی بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی هاوڵاتیانی."
بایدن جارێكی دیكە جەختی لەو گرنگەییە كردەوە كە ئهمریكا دهیدات به بونیاتنانی ئابورییهكی گەشەسەندو و هەمەجۆر لە عێراق بەشێوەیەك كە ئەو ئابورییە لە بەسترابێت بە ناوچهكهو سیستهمی ئابوری جیهانییەوەو توانای دابینكردنی پێداویستییه سهرهتاییهكانی گهلی عێراقی هەبێت.
هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، هەردولا جەختیان لە گرنگی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی کردەوە لەپێناو دروستكردنی متمانە بە دامەزراوە فەرمییەكانی عێراق و هەروەها پاڵپشتیكردنی گەشەی ئابوری.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە كە لە دیدارەكەدا كاریگەرییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا و ئاسایشی ئاو و فراوانكردنی هەماهەنگی نێوان عێراق و ئەمریكا بۆ گەشەپێدانی كەرتی وزەو چاكسازیی ئابوری تاوتوێ كراون.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە"بایدن پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی کازمی کرد بۆ ئەوەی سعودیە و ئێران لە بەغدا دانوستان ئەنجام بدەن."
لە كۆتایی راگەیەندراوەكەدا هاتوە"لای خۆیەوە سەرۆك وەزیرانی عێراق پابەندبونی خۆی دوپات كردەوە بۆ بەردەوامبون لەسەر دەستپێشخەرییەكان بە ئاڕاستەی نزیكگرنەوەی دراوسێكان و دۆستانی عێراق ئەوەش لەپێناو دۆزینەوەی چارەسەری ناوخۆیی بۆ ئاڵنگارییە ناوچەییەكان و بەدیهێنانی سەقامگیری."