ماكرۆن: تائێستا دەكرێت ڕێككەوتنی ئەتۆمی زیندووبكرێتەوە
  2022-07-24       472       

سەرۆكی فەرەنسا بە هاوتا ئێرانییەكەی ڕاگەیاند، تائێستا دەكرێت ڕێككەوتنی ئەتۆمیی ساڵی 2015 زیندووبكرێتەوە بەومەرجەی لە نزیكترین كاتدا بێت.

ئاوێنە: ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا ئەو وتانەی لەمیانەی پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بوو كە دوێنێ شەممە لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران ئەنجامیدا. كۆشكی ئیلیزێ بڵاویكردەوە، ماكرۆن بێهیوایی خۆی دەربڕیوە دەربارەی “نەبوونی هیچ پێشكەوتنێك” پاش چەندین مانگ بەسەر هەڵپەساردنی دانوستانەكانی ڤیەننا و “لەگەڵ ڕەئیسی جەختیكردەوە لەسەر پێویستیی گرتنەبەری بژاردەیەكی ڕوون بۆ گەیشتنە ڕێككەوتن و گەڕانەوە بۆ جێبەجێكردنی پابەندییە ئەتۆمییەكان لەلایەن ئێرانەوە”.

لەلایەكی دیكەوە ماكرۆن داوای ئازادكردنی چوار هاوڵاتیی فەرەنسی كرد و وتی “بە زۆرەملێ” لە ئێران دەستگیركراون.

كۆتایی مانگی ڕابردوو گفتوگۆی ناڕاستەوخۆ لە دەوحەی پایتەختی قەتەر لەنێوان ویلایەتە یەكگرتووەكان و ئێران بە نێوەندگیریی یەكێتیی ئەوروپا بەڕێوەچوو، بە ئامانجی دەستپێكردنەوەی دانوستانەكانی ڤیەننا كە لە نیسانی 2021 بە ئامانجی سەرلەنوێ زیندووكردنەوەی ڕێككەوتنەكەی ساڵی 2015 دەستیپێكرد.

بەپێی واشنتن، گفتوگۆكانی دەوحە هیچ پێشكەوتنێكی بەخۆیەوە نەبینیوە.

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە سەردەمی سەرۆكایەتیی دۆناڵد ترەمپ لە ساڵی 2018 لە ڕێككەوتنەكە كشایەوە و دووبارە سزا ئابورییەكانی بەسەر ئێراندا گەڕاندەوە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئێران لە رێگەی روسیاوە: ئیسرائیل نامانەوێت دۆخەکە ئاڵۆزتر بکەین
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×