ئەمریکا "ئەیمەن زەواهیری" سەرۆکی رێکخراوی قاعیدەی لەئەفغانستان کوشت
  2022-08-02       668       

بەرپرسێکی ئەمریکی رایگەیاند دەزگای سی ئای ئەی لەرێگەی درۆنەوە ئەیمەن زەواهیری، سەرۆکی رێکخراوی قاعیدەو جێگرەوەی ئوسامە بن لادنی کوشتوە.

 

ئاوێنە: بەپێی میدیاکانی ئەمەریکا، کردەوەی کوشتنەکە لەکۆتایی هەفتەدا ئەنجامدراوەو بەفەرمانی جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمەریکا بوەو درۆن‌و موشەکی زیرەکی تیا ئەنجامدراوە. 

زەواهیری لەماڵێکدا کوژراوە لەکابولی پایتەختی ئەفغانستان کە خاوەندارییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سیراجەدین حەقانی وەزیری ناوخۆی تالیبان.
 

ئەیمەن زەواهیری تەمەنی ٧١ ساڵەو لەساڵی 2011ەوە سەرۆکی رێکخراوی قاعیدەیەو شوێنگرەوەی ئوسامە بن لادنەو لەلیستی ئەو کەسانەدا بوە کە لەلایەن وەزارەتی دادی ئەمریکاوە داواکراون‌.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×