ڕێکخەری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئه‌مریكا بۆ پەیوەندی ستراتیژیه‌كان لە کۆشکی سپی رایگه‌یاند، ئه‌مریكا بیر له‌وه ده‌كاته‌وه هه‌نگاوێك بۆ چونه‌وه سه‌ر رێچكه‌ی گفتوگۆكان له باره‌ی پرسی ئه‌تۆمی ئێرانه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته بنێت، به‌ڵام ده‌شڵێت، "ئه‌گه‌ر بشگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر سه‌كۆی گفتوگۆكان، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگا بۆ ئێران ناكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی به‌ده‌ست بهێنێت".
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی Fox News، جۆن كێربی، ڕێکخەری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئه‌مریكا بۆ پەیوەندی ستراتیژیه‌كان لە کۆشکی سپی رایگه‌یاندوه، واشنتن له‌و بڕوایه‌دایه كه هێشتا رێكه‌وتن و دانوستانی دیبلۆماسی باشترین رێگایه بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگا چاره‌سه‌ر له‌گه‌ڵ پرسی ئه‌تۆمی ئێران.
وتیشی، "پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك و پاش چه‌ندین دانوستان و گفتوگۆ له نێوان به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ماندا گه‌یشته‌وینه‌ته ئه‌و هه‌نگاوه‌ی كه ده‌كرێت هه‌نگاوێك له گه‌ڕانه‌وه بۆ رێكه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران بنێین".
ڕێکخەری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئه‌مریكا بۆ پەیوەندی ستراتیژیه‌كان لە کۆشکی سپی باسی له‌وه‌شكردوه، "وڵاته‌كه‌مان ئه‌گه‌ر بشگه‌ڕێته‌وه سه‌ر سه‌كۆی گفتوگۆكان، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگا بۆ ئێران ناكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی به‌ده‌ست بهێنێت و ئه‌و پرسه هیچ له بابه‌تی رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوانمان ناگۆڕێت".
له به‌رامبه‌ریشدا ئیبراهیم ره‌ئێسی، سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی سوره له‌سه‌ر په‌ره پێدان به چه‌كی ئه‌تۆمی و پرسێكیشه كه پارێزگاری لێده‌كه‌ن و پێویسته گره‌نتی له‌و باره‌یه‌وه به وڵاته‌كه‌ی بدرێت.
وتیشی، "هه‌وڵه‌كانی بۆ چونه‌وه سه‌ر رێچكه‌ی گفتوگۆكان مانای ئه‌وه‌یه كه ئێران له په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسی و هه‌رێمییه‌كانیدا پێشكه‌وتنی به‌خۆیه‌وه بینیه‌وه و له‌سه‌ر ئه‌و رێڕه‌وه‌شه كه ده‌یه‌وێت پرسی ئه‌تۆمی یه‌كلابكاته‌وه".
نیشانەکردن ئێران