ئەنجومەنی ئاسایش مەترسییەکانی درۆنی ئێرانی تاوتوێدەکات
  2022-10-19       427       

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی ئاسایشی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لەسەر مەترسییەکانی درۆنی ئێرانی و بەکارهێنانیان لە ئۆکرانیا تاوتوێ بکات.

ئاوێنه‌: ئەم کۆبوونەوەیە لەکاتێکدایە پێشتر ئەمریکا و فەڕەنسا و بەریتانیا داوایان لە ئەنجومەنی ئاسایشی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان کرد کۆبوونەوەی نائاسایی لەسەر بەکارهێنانی درۆنی ئێرانی لە ئۆکرانیا ئەنجامبدات.

ئەم داوایەی وڵاتانی ڕۆژئاوا دوای ئەوەدێت پێشتر بەرپرسانی ئۆکرانیا ڕوسیایان تۆمەتبار کرد بەوەی درۆنی ئێرانی بەکارهێناوە و چەندین ناوچەی مەدەنی بەو درۆنانە کردووەتەئامانج.

© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×