ئەختەر ئەحمەد، دایکی د. کازم فاروق، ئەمڕۆ یەكشەممە، رایگەیاند، لە دەرەوەی وڵات پزیشکەکان پێیان وتون "کوڕەکەتان ژەهرخواردکراوە...هەوڵدەدەین چارەسەری بکەین."
ئاوێنە: دایکی د. کازم فاروق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "د. کازم لە سەرەتای ئەمساڵەوە نیشانەکانی نەخۆشیی لێدەرکەوتووە و گەدەی توشی برینداری ببو و توشی خوێنبەربون بوە."
وتیشی، "دوای ئەوەی کە بردمانە دەرەوەی وڵات پشکنینیان بۆ کرد پێیان وتین، کوڕەکەتان ژەهرخوارد کراوە."
ئاماژەی بەوەشکرد، "دوای ئەوەی چووین بۆ لای ئەندامانی نەوەی نوێ وتمان کوڕەکەمان لەگەڵ ئێوە بووە پێشتر هیچ کێشەیەکی تەنروستی هەبوە؟، بەڵام ئەوان کەوتنە بڵاوکردنەوەی قسەی ناڕاست و شڵەژان."
ئەوەشی خستەڕو هیوادارن تەندروستیی باش ببێت و بگەڕێتەوە، بەڵام ئەگەر "خوانەخواستە موقەدەرێک بقەومێت، ئەوەی گومانم لێیەتی چاوی بە دەرنەفیز دەردەهێنم، بەسەریا ناڕوات."