ئەمریكا؛ سزای بە سەر تۆڕێكی قاچاخچێتی نەوتدا سەپاندكە پشتگیری لە سوپای قودسی ئێران دەكات
  2022-11-04       443       

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا سزای بەسەر تۆڕێكی نێودەوڵەتی قاچاخچێتی نەوتدا سەپاند، كە پاڵپشتی لە حزبوڵا و سوپای قودسی ئێران دەكات، سزاكەش دەیان كەس و كۆمپانیا و تانكەری كردە ئامانج لە كاتێكدا واشنتۆن هەوڵی زیادكردنی فشارەكانی بۆ سەر تاران دەدات.

ئاوێنه‌: وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەندامانی ئەو تۆڕە ئاسانكارییان بۆ بازرگانی نەوت كردووە و داهاتەكەشی بۆ حزبوڵڵای لوبنانی بووە و لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەكرێت، هەروەها بەشێكیشی بۆ هێزی قودسی ئێران بووە هەردووكیان لەژێر سزاكانی ئەمریكا دان.

ئاشكراشیكردووە، كە ئەو تۆڕەی ڕۆژی پێنجشەممە دەستنیشانی كردووە، كەسانی سەرەكی و كۆمپانیاكانن كە تۆمەتباریان دەكات بەوەی تێوەگلاون لە تێكەڵكردنی نەوت بۆ شاردنەوەی نەوتی ئێران لەناو ئەو بارانە و هەناردەكردنی بۆ سەرتاسەری جیهان بۆ پشتیوانی دارایی لە سوپای قودس و حزبوڵا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×