بە شێوەیەکی فەرمی دۆناڵد ترەمپ خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمەریکا کاندید کردەوە و دەشڵێت، بایدن ناتوانێت متمانە بۆ چوار ساڵی دیکە بەدەستبهێنێت.
ئاوێنه: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە میانەی وتارێکیدا رایگەیاند:" خۆم بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمەریکا کاندید دەکەمەوە و سەرجەم رێککارەکانیشم سەبارەت بەو بابەتە تەواو کردووە".
باسیلەوەشکرد:" لەپێناو ئەوەی ئەمەریکا مەزن و شکۆدار بکەینەوە، خۆم بۆ پۆستی سەرۆککۆماری ئەمەریکا کاندید کردووەتەوە، بە دڵنیاییەوە جۆ بایدن متمانە بەدەستناهێنێت بۆ چوار ساڵی داهاتوو، لەوەتەی ئەو دەستبەکاربووە شەڕ لە شوێنە جیاوازەکان سەریانهەڵداوە".