پاریس؛ روداوێكی تەقەكردن لە نزیك ناوەندێكی كولتوری كوردی قوربانی لێدەكەوێتەوە
  2022-12-23       338       

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە پاریسی پایتەختی فڕەنسا روداوێکی تەقەکردن لەنزیک ناوەندی کولتوری کوردیی ئەحمەد کایا رویدا و بەپێی قسەی دەسەڵاتدارانی فەرەنسا لە ئەنجامدا دو کەس کوژراون و چوار کەسی دیکەش برینداربون كە برینی دوانیان مەترسیدارەو پیاوێكیش لە پەیوەست بە هێرشەكەوە دەستگیركراوە.

ئاوێنە: داواكاریی گشتی پاریس، ئەمڕۆ هەینی، رایگەیاند، لە روداوی تەقەكردنەكەدا دو كەس كوژراون و چوار كەسی دیكەش برینداربون كە برینی دوانیان سەختەو باری تەندروستیان مەترسیدارە.

هەروەها ئەوەشی وتوە، لێكۆڵینەوە لە روداوەكە دەستی پێكردوەو لێكۆڵینەوەكان لە ئێستادا سپێردراون بە فەرمانگەی پۆلیسی دادوەریی.

وتوشیەتی، لە پەیوەست بە روداوەكە، پیاوێك دەستگیركراوە كە تەمەنی لەنێوان 60 بۆ 70 ساڵدایەو لە ئێستادا لێكۆڵینەوە لە ناسنامەكەی دەكرێت.

بەپێی كەناڵی "بی ئێف ئێم"ی فەرەنسی، تەقەكردنە لە نزیك ناوەندێكی كولتوری كوردی بوە لە پاریس، كە بەگوێرەی زانیارییەكان ناوەندیی كولتوری ئەحمەد كایا-یە.

پۆلیس داوای لە هاوڵاتیان كردوە كە لە ناوچەكە دوربكەونەوەو بەپێی قسەی كەناڵە فەرەنسییەكە، ئەو كەسەی دەستگیركراوە چەكداربوەو گومان دەكرێت ئەنجامدەری هێرشەكە بێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×