ئێران ترسی لەڕێکەوتنەکەی نێوان عێراق و ئەمریکا هەیە و داوای ڕونکردنەوە دەکات
  2023-02-12       515       

بەپێی هەواڵی چەند میدیایەکی عێراقی، ئێران گومانی لەچەند هەنگاوێکی عێراقی هەیە بەتایبەت لەسەر لێگەیشتنەکانی بانکی ناوەندی و وەزارەتی گەنجێنەی ئەمەریکادا کە  لەدوای سەردانی شاندی عێراقی هاتۆتە کایەوە.

ئاوێنە: ئەوەش خراوه تەڕوو، ئێران ترسی لەوەیە لەم لێتێگەیشتنە نوێیەی نێوان عێراق وئەمەریکا ئێران زیانێکی زۆری بەربکەوێت بەتایبەت یەکێک لەمەرجەکان ئەوەیە  دەبێت عێراق ڕێگری بردنی دۆلار بۆئێران بکات.

هاوکات چەند میدیایەکی ئێرانیش ئەوەیان بڵاوکردۆتەوە، بۆ ڕەوینەوەی گومانەکانی ئێران فوئاد حوسێن پەیوەندی بەوەزیری دەرەوەی ئێرانەوه کردووە تا سەردانی عێراق بکات ولەنزیکەوە   دۆخی نوێی عێراق و ئەمەریکا لەسەر دۆلار شی بکرێتەوە و ئەو وڵاتەش دڵنیا بکاتەوە لەبەرنەکەوتنی زیانەکان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×