ئێران نیگەرانە وداوای کردنەوەی ڕێگایەک بۆ بەقاچاخبردنی دۆلار لەعێراقەوە دەکات
  2023-02-26       1254       

بەپێی هه واڵێکی ماڵپەڕی ئینتەرناشیوناڵ ، ئامانجی سەردانەکەی ئەم دواییەی حوسێن ئەمیر عەبدوللاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەغدا  بۆ دۆزینەوەی ڕێگایەک بووە  بۆ بەقاچاخبردنی  دۆلار بۆ وڵاتەکەی.

ئاوێنە: ئاماژەی بەوەشکردووە، لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا، حکومەتی ئێران زۆر پشتی بە عێراق بەستووە بۆ بەدەستهێنانی دۆلار و خۆ دەربازکردن لە سزاکانی ئەمریکا.

جەخت لەوەشکراوەتەوە کە تاران تەواو نیگەرانە لەو رێکارانەی بانکی فیدراڵی ئەمریکا لەعیراق پیادەی دەکات و چیتر رێگە نادات دۆلار بەقاچاخ بچێتە دەرەوەی ئەم وڵاتە بەتایبەتیش بەرەو ئێران.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×