ژنێکی كورد دوای 20 ڕۆژ لە ونبوونی، بە خنكێندراوی دۆزرایەوە
  2023-03-27       2397       

سەرشین پیرە، خانمێكی خەڵكی گوندی (بێساران)ی سەر بە شاری (مەریوان)ی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە، پیشەی زێڕنگر بوو و خاوەنی دوو منداڵی تەمەن 14 و 10 ساڵان بوو، 20 ڕۆژ پێش ئێستا بێسەروشوێن بوو، دوای چەند ڕۆژێك گەڕان بەدوایدا، لە قووڵایی 55 مەتری بەنداوی (گاڕان)ی نزیك شاری مەریوان، بە خنكێندراوی دۆزرایەوە.

ئاوێنە: بنەماڵەی سەرشین و هاوسەرەكەیشی، گومانیان لە كەسێك دەبێت كە تاوانەكەی ئەنجام دابێت و سكاڵای لەسەر تۆمار دەكەن، پاشان تۆمەتبارەكە لەلایەن فەرمانگەی تاوانەكانی مەریوانەوە دەستگیر دەكرێت و لە دانپێدانانەكەیدا باسی لەوە كردووە، سەرەتا سەرشینی خنكاندووە، دواتر بە تەلبەندێك تەرمەكەی دەپێچێتەوە و بەردی پێوە گرێ دەدات، بۆ ئەوەی تەرمەكەی قورس بێت و بكەوێتە ناو قووڵایی بەنداوەكە، پاشان فڕێی دەداتە ناو بەنداوەكە. 

دوای دانپێدانانی تۆمەتبارەكەش، تیمەكانی لێكۆڵینەوە ماڵی تۆمەتبارەكەیان پشكنیوە و دەركەوتووە كە هەرچی زێڕ و زیوی سەرشین بووە، دزیویەتی و لە ماڵەكەیدا شاردوویەتییەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×