چوارشه‌ممه‌, 21 ی ئایار , 2025
ئۆتۆمبێلێك كەوتە نێو پڕۆژەی ئاوی داقوق و چەند سەرنشینێكی خنكان
  2023-04-29       373       
وێنە: كەركوك ناو

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، ئۆتۆمبێلێك لەسەر رێگای كەركوك-بەغدا وەرگەڕاو بە سەرنشینییەكانەوە كەوتە نێو پڕۆژەی ئاوی قەزای داقوق و لە ئاكامدا دو لە سەرنشینەكانی خنكاون.

ئاوێنە: بەپێی پێگەی "كەركوك ناو" روداوەكە سەعات 2ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بوە، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك لەسەر رێگای كەركوك-بەغدا، كە دواتر بە سەرنشینەكانییەوە كەوتۆتە ناو پرۆژەی ئاوی قەزای داقوقەوە.

ئاماژە بەوەش دراوە، لەو روداوەدا، دو سەرنشین كە تەمەنیان 33 ساڵ و 35 ساڵ بوە خنكاون، دو كەسی دیكەش برینداربون و لە نەخۆشخانەی داقوق چارەسەر دەكرێن.

ئەوەش خراوەتەڕو، هێزە ئەمنییەكان و لایەنی پەیوەندیدار تەرمی یەكێك لە قوربانییەكانیان دەرهێناوەتەوە و بەدوای تەرمی كەسی دوەمدا دەگەڕێن.

بەگوێرەی زانیارییەكان، ئەو ئۆتۆمبێلەی وەرگەڕاوە، سەرنشینەكانی خەڵكی نەجەف-ن و بۆ گەشتكردن بەڕێگاوەبون بۆ سلێمانی.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×