لە بەغدا باندێك دەستگیركران كە دەیانویست منداڵێكی ساوا بە 25 ملیۆن دینار بفرۆشن
  2023-05-20       374       

ئاژانسی هەواڵگریی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت،  لە بەغدا باندێكیان دەستگیركردوە كە لە چوار ژن و پیاوێك پێكهاتون و ویستویانە منداڵێكی ساوای تەمەن پێنج رۆژە بە 25 ملیۆن دینار بفرۆشن.

ئاوێنە: ئاژنسی هەواڵگریی عێراق، ئاماژەی بەوەشداوە كە باندەكە لەكاتی ئەنجامدانی كردەی فرۆشتنی منداڵەكەدا لە ناوچەیەكی بەغدا دەستگیركراون و منداڵەكە رزگاركراوەو پلانەكەی باندەكەش پوچەڵكراوەتەوە.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 6ی یاسای بازرگانیكردن بە مرۆڤ و هەروەها بەپێی ماددەكانی 47 و 48 و 49 لە یاسای سزادانی عێراق، سەرجەم تۆمەتبارەكان راگیراون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×