بە گوێرەی ئاژانسێکی هەواڵی ئێرانی، چوار وڵاتی کەنداو پلانیان هەیە پێکەوە هێزێکی دەریایی هاوبەش پێبکهێنن، ئامانجەکەشی پارێزگاریکردن لە ئەمن و ئاسایشی کەنداوە.
ماڵپەڕی ئێران پرێس بڵاویکردووەتەوە کە ئێران و سعودیە و ئیمارات و عوممان دەستیان بە هەماهەنگی لەگەڵ چیندا کردووە بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی کەنداوی عەرەبی.
ماڵپڕەکە رایگەیاندووە کە کەنداوی عەرەبی ١\٣ی پێداویستی نەوتی خاوی جیهان دابیندەکەن، هەروەها نزیکەی نیوەی یەدەگی نەوتی جیهان لەم سنوورەدایە، بەدەر لەوەش بەشێکی زۆر گازی سروشتی تێدایە، بۆیە پلانی ئەوەی هەیە هێزێکی دەریایی هاوبەش پێکبهێندرێت.