به‌فه‌رمی وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، به نوسراوی فه‌رمی هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تییان له پێشێلكاری رێككه‌وتنه‌كان ئاگاداركردوه‌ته‌وه. ده‌شڵێت، به‌مزوانه لیژنه‌یه‌كی ته‌كنیكی حكومەتی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
ئاوێنە: مه‌حمود محه‌مه‌د، وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە، لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگه‌یاند، له كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت، پێیان راگه‌یاندون، كه به گوێره‌ی رێككه‌وتن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان نه‌كردوه.
وتیشی، به نوسراوی فه‌رمی پێشێلكارییه‌كانی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تمان له‌باره‌ی رێككه‌وتنه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان پێڕاگه‌یاندون.
وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد بۆ چاسه‌ره‌كردنی ته‌واوی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م ئه‌و بابه‌ته، به‌مزوانه لیژنه‌یه‌كی ته‌كنیكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد، هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت له به‌رامبه‌ر نوسراوه‌كه‌یان رایگه‌یاندوه، ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن كه له‌نێوان هه‌ردولا ماونه‌ته‌وه. وتیشی، داوای مۆڵه‌تیان كردوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه، كه هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌یشدا شاندی ته‌كنیكی هه‌رێمی كوردستان جارێكی دیكه ده‌چێته‌وه به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌و بابه‌ته بهێنێت.