2019-08-03   564     
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی چین له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ژانگ جون سه‌باره‌ت به ''جه‌نگی بازرگانیی'' نێوان ئه‌مریكا و وڵاته‌كه‌ی، رایگه‌یاند ''ئه‌مریكا بیه‌وێت گفتوگۆ بكات، گفتوگۆ ده‌كه‌ین، بیه‌وێت بجه‌نگێت ده‌جه‌نگین''.
ئاوێنه: لەمیانی روونکردنەوەیەکی رۆژنامەوانیدا ژانگ جون، نوێنەری هەمیشەیی چین لە نەتەوە یەکگرتووەکان له ناوه‌ندی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به جه‌نگی بازرگانیی نێوان چین و ئه‌مریكا ئاماژەی بەوەدا به‌مه‌به‌ستی پاراستنی مافه‌كانیان، چین هه‌موو جۆره رێكارێك ده‌گرێته به‌ر و رایگه‌یاند، ''ئه‌مریكا بیه‌وێت گفتوگۆ بكات، گفتوگۆ ده‌كه‌ین، بیه‌وێت بجه‌نگێت ده‌جه‌نگین''.
هاوکات ژانگ جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه پێگه‌ی چین دیاره و داوای له ئه‌مریكا كرد سه‌باره‌ت به گرژییه‌كان له‌بواری بازرگانییدا ''بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر رێگای درووست بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری درووست له‌رێگای درووسته‌وه بدۆزرێته‌وه''.