پۆستی سەرۆک کۆمار

شێرزاد شێخانی‌
  2025-11-23     273

لەسەروبەندی نووسینەوەی دەستوری عیراق لەساڵی ٢٠٠٥دا بە سەردانێک چوومە لای کاک نەوشیروان مستەفا لە ماڵەکەی خۆی لە( گردی عەلی ناجی ) بە نیازی سازدانی دیدارێکی رۆژنامەوانی لەگەڵیدا بۆ رۆژنامەی ( الشرق الأوسط ) کە ئەوسا من بەڕێوەبەری نووسینگەیان بووم لەهەرێمی کوردستان . ئەو کاتەش کاک نەوە وەکو جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی ناسرابوو .

لەدیمانەکەدا کاک نەوشیروان قسەیەکی زۆر گرنگی کرد کە دواتر من کردمە ( مانشێتێکی گەورەی ) دیدارەکە کاتێ وتی ( ئێمە لەعیراقدا  وەکو پێکهاتەی کورد هەمیشە پۆستی جێگرانمان پی ڕەوا بینراوە . ئەمجارە ئەمانەوێ یەک پۆستی سەرۆکایەتیمان پێبدەن تەنانەت ئەگەر هی تیپێکی تۆپی پێش بێت ) !.

ئەم واقیعە وەکو هەموو مییراتەکەی رژێمی بەعس کە دەقاودەق گواسترایەوە ناو هاوکێشەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان وزۆربەی حزبەکان پیادەی دەکەن لە شێوازی حوکمڕانی تاکڕەوو پەرواێزخستنی لایەنی بەرامبەر ، ئێستاش بە هەمانشێوە پارتی دەیەوێ هەمان سیاسەت لەمڕۆژنەدا پەیڕەو بکات بۆ دابەشکردنی دەسەڵاتەکان لەهەرێمدا . ئەوەتا جارێکتر سەرکردایەتی پارتی چاویان بڕیوەتە پۆستی سەرۆکی کۆمار کە بە هیچ بنەمایەک و بەهیچ دەستوورێک مافی ئەوەیان نیە ئەم پۆستە وەربگرن .

پرۆسەی سیاسی عیراق دوای رووخانی رژێمی صەدام لەسەر چەند بنەمایەکی دەستووری وعورفی سیاسی بنیاتنراوە . کاتێک پۆستە سیادییەکانی عیراق لەنێوان پێکهاتەکانی عیراق دابەشکرا ، پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ کوردو پۆستی سەرۆک وەزیران بۆ شیعەو پۆستی سەرۆکی پەرلەمانیش بۆ سوننە . ئەمە بە تەواوی و بەدرێژایی بیست ساڵی رابردوو وەکو عورفێکی سیاسی چەسپێندراوە . لێڕەدا پێویستە بوترێ کەوا فەرامۆش کردنی ئەم عورفە وپەراوێزخستنی هەر پێکهاتەیەکی عیراقی مانای رووخان و بە کۆتاهاتنی پرۆسەی سیاسی عیراقە بە گشت لایەنەکانیەوە .

لەولاشەوە لەئەنجامی رێکەوتنێکی ستراتیژی لەنێوان پارتی ویەکێتیدا ، پۆستەکانی هەرێم وبەغداش بە شێوەیەک دابەشکراوە کە پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ یەکێتی بێت لەبەرامبەر پۆستی سەرۆکی هەرێم بۆ پارتی . ئەگەر چی لەمەشدا پارتی گۆڵێکی گەورەی لەیەکێتی کردو رەوانشاد مام جەلالی ناردە بەغداو گۆڕەپانەکەی بۆ چۆڵکرا تا ئینفراد بە ساحەی کوردستان بکات و حوکمڕانیەکی تاکڕەو لە کوردستان بچەسپێنێ ، بەڵام دیسان ئەمەش وەکو عورفێکی سیاسی لەکوردستان پەیڕەو کرا .

 ئـێستا پارتی چاوی بڕیوەتە پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار ودەیەوێ لەدەستی یەکێتی دەریبکات سەرباری ئەوەی کەوا لەکوردستان پۆستی سەرۆکی هەرێمو سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی دەزگای ئاسایش و وەزارەتی ناوخۆش بە هێلی سوور ناساندووە . ئەمەش هیچ مەنتقی تێدا نیەو هەوڵێکە بۆ قۆڕخکردنی سەرجەم دەسەڵاتەکان لە هەرێم وعیراقیشدا .

ئەوەی سەیرە دیسان هەمان دوو کاندیدانی پێشتر بۆ ئەم پۆستە ناویان دێ لەکاتێکدا هەردوو کاندید چانسی خۆیان تاقیکردەوە بەڵام سەرنەکەوتن . وەکو موقتەدا صەدریش دەڵێ ( المجرب لا یجرب ) بەڵام پارتی تەنانەت عیبرەت لەم قسەیەش وەرناگرێ .

پرسیارەکە ئەمەیە : سەرۆک کۆمار سەرۆک هەرێم وسەرۆک حکومەت و سەرۆک دەزگای ئاسایش بۆ پارتی بێت ، چی بۆ یەکیتی دەمێنێتەوە ؟. کێشەکە لەوەدایە لە هەرێمی کوردستان هەڵبژاردەیەکی تۆپی پێشمان نیە یەکێتی سەرۆکایەتییەکەی پێبەخشرێ . 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
خەزعەلی: پێشمەرگە دەبێت پابه‌ندی فه‌رمانه‌كانی فەرماندەی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق بێت
سیپان حه‌مۆ: ژماره‌یه‌ك له‌ تێوه‌گلاوانی كوشتنی شه‌ڕڤانه‌كه‌ی حه‌سه‌كه‌ ده‌ستگیركراون
بەرپرسێکی ئەمریکی: دەمانەوێت وڵاتانی ناوچەکە خۆیان سەرکردایەتیی قەیرانە ئەمنییەکان بکەن
هومام حەمودی: حوکمڕانیی عێراق هاوپەیمانێتییەو دەبێت چەک تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بێت
گۆڕانکارییە خێراکانی یەمەن: حوسییەکان پێشڕەوی دەکەن و سوپای یەمەن ناوچەیەکی سەربازیی داخراو ڕادەگەیەنێت
لە حەسەکە دژی شەهیدکردنی سیپان حوزنی خۆپیشاندانێکی جەماوەری ئەنجام درا
یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال چەکەکانیان ڕادەستی بەغدا دەکەن؛ چیای شنگال بەتەواوی دەچێتە ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی فیدراڵی
ئاكسیۆس: تره‌مپ داوایه‌كی محه‌مه‌د بن سه‌لمانی بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر حوسییه‌كان ره‌تكرده‌وه‌‌
کۆتایی وەرزی گەرما؛ کەشناسێک هۆشداری لافاو و مژدەی پایزێکی پڕ باران دەدات
له‌ زیندانی كۆبانێ نۆ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربون
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×