دوای ئەو هەموو کاردانەوە تووندانەی خەڵکی کوردستان لەسەر گرانی نرخی کارەبای نیشتمانی ، حکومەت بە قسەی خۆی دەگەڕێ بە دوای چارەسەرێکی گونجاو بۆ کێشەی کارەبا . منیش دەمەوێ پێشنیارێکی عەمەلی بخەمە رووی حکومەت کە پێموایە کێشەکە لە بنەڕەتەوە چارەسەر دەکات .
١- وەکو سەردەمی موەلیدە ئەهلییەکان با حکومەت مامەڵە بە حیسابی ئەمپێر بکات .
٢- هەر شوێنێک ( ماڵ یان دوکان یا شوێنی تر ) بەپێی پێویستی خۆی ئەمپێر لەحکومەت بکڕێ .
٣- نرخی هەر ئەمپێرێک بکرێتە ( ١٠) دە هەزار دینار هەر کەسێک بەپێی پێویستی و رەزامەندی خۆی ئەمپێر رابکێشێ .
٤- دانانی جۆزەیەک لەتەنیشت سەعاتی کارەبای ماڵان وشوێنەکانیتر بەقەدەر ئەمپێری کڕدراو . واتا هەر کاتێک لەئەمپێری پێویست زیاتر بەکارهێنرا جۆزەکە بیکوژێنێتەوە . تاکو بەکارهێنان کەمتر دەکرێتەوە .
٥- گێڕانەوەی قەرزی کارەبا لای بەشداربووان بکرێتە قیست بەپێی رەزامەندی بەشداربوو .
٦- دەکرێ ئەم کارە بە پێوەری زیرەک ئەنجامبدرێ وبەپێی خواستی بەشداربوو سەر لەنوێ تەنزیم بکرێتەوە .