ئای کە قێزەوەنن ..!

شەماڵ عادل سەلیم
  2021-07-26   
 ئازادیخوازو نووسەری گەورەی فەلەستینی غەسان کەنفانی دەڵێت :  نانەکەت دەدزن دوایی پارچەیەکی نانەکەت دەدەنێ و پاشان داوات لێدەکەن لەبەرێزو بەخشندەییان ٬ سوپاسیان بکەی ، ئای کەقێزەونن..!
دیارە ئەو قسەییەی کەنفانی رێک لە سەر ئەورۆی هەرێمی بەتەمای اللە جێبەجێ دەبێت . تەماشاکەن ، دوای ماوەیەکی زۆرلە لێبڕین و دواکەوتنی موچە ، ئەمرۆ حکومەت ‏بڕیاریدا ئەم مانگە بێ لێبرین موچە دابەشبکات، ئەو موچەیەی کە چەندین ساڵە هاتنی وەک هاتنی جەژنی لێهاتووە ، میدیاکان سەرقاڵی بڵاوکردنەوەی لیستی موچەن  وسەری زمان و بنی زمانیان بووەتە موچە هات ، موچە نەهات، لێبڕین لادەبرێت ، لانابرێت، رێژەی لێبرێن زیاد دەکرێت ، کەم دەکرێت . موچەخوراوەکانیش بێدەنگ و ئاقڵ دانیشتوون و چاویان لە قاپی اللە یە  .
حکومەت زۆرزانە و دەزانێت چۆن موچەخوراوەکان قورمیش دەکات ،دەزانێت کەی و بۆ سیاسەتی لێبڕین پەیرەودەکات، هەر ئەو زۆرزانییەی حکومەتە وای کردووە موچەخوراوەکان ڕابهێنێت لەسەرلێبڕین و دواخستنی موچە  کە سەرەتاترین مافی موچە خوراوەکانە .
ئەوە ئەو سیاسەتە (حەکیمانەی) ئەو حکومەتە زۆرزانەیە وای کردووە موچەخوراوەکان  بڵێن :  ( ئێمە مەمنوونین ) بە لێبرین، بەمەرجێک لە وادەی خۆی موچەکان دابەش بکریت ، ئێ حکومەتیش گوێی لەو قسانەیە ولەخۆشیان بەدەم گەشکە گردنەوە دەڵێت : ئا ئەوەیە ڕەعییەتی ساڵح .
بەراستی حکومەت زۆر بە جانسە ، ئاخر ڕەعییەتی وا گوێڕایەڵ و بەسەبروتەحەمل لەکۆیی ئەم دونیایەداهەیە ؟
تەماشاکەن ، لەگەڵ ڕاگەیاندنی (موژدەکە)ی ئەنجومەنی وەزیران بۆ هەڵوەشانەوەی لێبڕینی مووچە، کە نازانرێت بەردەوام دەبێت یان نا ، موچە خوراوەکانی هەرێمی بەتەمای اللە  سوپاسی ( برا گەورە ) یان کردوو بەشان و باڵیان هەڵدا ،لە سوشیال میدیاش باس هەر باسی بەخشندەیی ئەو حکومەتەیە کە چەندین ساڵە بە سیستەماتێک یاسای پاشەکەفت و لێبڕینی بە هەنجەتی جۆراوجۆر بەسر موچەخوراوکان سەپاندووە  .
لە بری ئەوەی ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی ئابوری سوپاسگوزاری موچەخوراوەکان بێت و، داوای لێبوردنیان لێ بکات و،بەڵێنی لێبڕین و دواکەوتنی موچە یەکجاری کۆتایی پێنهێنێت ، موچەخوراوەکان شایی و لۆغانیانە وسوپاسگوزاری خۆیان دەردەبڕن بۆ سەرۆکی حکومەت، کە لوتفی فەرموو بە دابەش کردنی موچە بێ لێبرین .
کەنفانی گوتەنی ”  ئای کە قێزەوەنن” !

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×