ڕەوەندی کوردستانی بۆ بێدەنگن؟

شەماڵ عادل سەلیم
  2021-11-11   
لەبەرئەوەی بابەتەکەم بەکوردییە ، ڕووی دەمم ئاراستەی ڕەوەندی کوردی لەهەرشوێنک هەن دەکەم ، بەرێزان : هەروەک دەزانن ژمارەیەكی زۆر هاووڵاتی کوردستانی  لە سنوورەكانی نێوان بیلاڕوسیا و پۆڵەندا گیریان خواردووە و رێگەیان نادرێت بچنە خاكی پۆڵەنداوە و لە ئێستادا بە دۆخێكی زۆر سەختدا تێپەڕ دەبن، بەتایبەتی بەهۆی نەبوونی خۆراک و ئاو و دەرمان و پێداویستی تایبەتی ئافرەتان و مناڵان  و بەساڵاچوان ، سەرماش سەرباری هەموو نەهامەتییەکان .
زیاتر لە ٧٥٠ مناڵ لەگەڵ خانەوادەکانیان لەم سنوورە نەفرەتییەدا ژیانی کۆڵەمەرگی بەرێ دەکەن ، خۆراک و ئاوو دەرمان وجلوبەرگیان بەرگەی ئەو سەرمایەی ئەو سنوورە تێلبەند کراوە ناگرێت . دوکەڵی ئاگرو بلاجیکتۆری  پاسەوانەکان و گازی بیبەرو حەپەحەپی سەگەکانی پاسەوانەکانی سنوور ئۆقرەیانی لێ بریوە .

ئێمە لەسەر ئەوە کۆکین کە ئەم خەڵکە خێر لەخۆنەدیوەی کە ئێستا لە سنوورەكانی نێوان بیلاڕوسیا و پۆڵەندا گیریان خواردووە  بەهۆی  زوڵم و زۆرداریی و نەهامەتیی و بێکاری و برسیکردنییان لەلایەن دووبنەماڵەی سەرەکی لە هەرێمی بەتەمای خودا کەس وکارو خزم و دۆست و زێدی خۆیانیان جێهێشتووەو بەئاشکرا دەڵێن : ئیتر ناگەڕێینەوە ، لەم جەنگەڵە بمرین باشترە لەوەی لە کوردستانێک بژین کە تاپۆیە لە سەر دووبنەماڵە و ئەوەی ژیان بێت تێیدای  نەماوە .
بۆیە وەک ئەرکێکی ئەخلاقی ، نەتەوەیی ، مرۆیی ،  تکایە بەزووترین کات دیواری  ئەو بێدەنگییە بشکێنن و بەشێوازیی مەدانییانە کاروچاڵاکییەکانتان لە بەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان کە خۆشبەختانە ئەوانیش وا هاتونەتەسەر خەت ، هەروەها لەبەردەم کۆنسڵخانەو سەفارەکانی وڵاتانی دونیا وەک ( ئەزعەف ئەل ئیمان ) چالاکییەکانتان ئەنجام بدەن ، پشتگیریی داواکارییەکانی ئەو خێرلەخۆنەدیوانە بکەن ، چونکە رۆژ دوای رۆژ باری ژیان و گوزەرانی ئەو خەڵکە خێرلەخۆنەدیوەی ئەو جەنگەڵانە بەرەو خەراپی دەروات و دەسەڵاتی بنەماڵەش هیچ باکی بە هاووڵاتی  نە لەکوردستان و نە لەدەرەوەی کوردستان نییە ، ئەوان خەریکی شەڕەپۆست و کورسی دەسەڵاتن ، ئەوان خەریکی قسەی زل و موزایەدەن ، ئەوان خەریکی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمارن ، ئەوان خەریکی کۆبوونەوەن لەگەڵ نەیارەکانیی دوێنی و دۆستی ئەمڕۆیان .
تکایە وەرنە مەیدان و مناڵە برسیی ونەخۆش و خێرلەخۆنەدیوەکانی  جەنگەڵی نێوان بیلاڕوسیا و پۆڵەندا لەوە زیاتر بێ ئومێد مەکەن .

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×