لە جوغزی داگیرکاری تورکیاوە !

شەماڵ عادل سەلیم
  2021-12-09   

هاوکات لە گەڵ هێرشی چەتەکانی داعش  بۆ سەر خەلکی سڤیلی هەرێمی کوردستان ، توركیا لە چوارچێوەی درێژەپێدانی سیاسەتی کۆمەڵکوژی دژ بە گەلانی هەرێمی کوردستان، لە  ٧ / ١٢/ ٢٠٢١ دا بە فرۆکەیەکی بێ فرۆکەوان سەروەری ئاسمانی عیراقی بەزاند و له‌باكورى شنگال هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی شەنگالی وێرانکراولە گەڵ مناڵەکانی شەهید کرد . 

لەدوای تاوانەکەی تورکیا شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى جه‌نگى عێراقى لە خەوهەڵسا و ئیدانه‌ى هێرشه‌ ئاسمانیه‌كه‌ى توركیا له‌شنگال کردوو بەشەرەمەوە گوتی:  (پێویسته‌ توركیا ڕێز له‌سه‌روه‌ریه‌كانى عێراق بگرێت‌ و هه‌ر كێشه‌یه‌كىشی هه‌یه‌ په‌نا بۆ یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ببات نه‌ك سه‌روه‌رى عێراق ببه‌زێنێت) !!

ئەو ڕاگەیاندنە بێ سەروبەرەی بەغدا بەرامبەر تورکیای داگیرکەر ، وای کردووە کە تورکیا گوێ بەهیچ نەدات و ئەوەی خۆی دەیەوێت ئەوە بکات ،چونکە تورکا باش دەزانێت کە عیراق بێ خاوەنە !

 تورکیا لە ساڵی ١٩٩١ وە  هەرێمی کوردستانی کە بەشێکە لە عیراق مۆنۆپۆڵ کردووە وزیاتر لە ٦٠ بنکەی سەربازی و ئیستخباراتی تیایدا دامەزراندوەو بە کەیفی خۆیشی  بوردمانی گوندەکان و شاخەکانی کوردستان بە بیانوی وجودی چەکدارانی پەکەکە دەکات و کە تائێستا بە هۆی هێرشەکانی تورکیا، سەدان  هاووڵاتیی سڤیل  شەهید کراون و بە دەیان گوندیش چۆڵ کراون و بەشێکی بەرچاو لەزەوی و باخ و دارستنەکانی ناوچە سنووریەکانی عیراق سوتێنراون.

تەنها لە هەرێمی هەفتانینی سەر بە زاخۆەوە هەتا دەڤەری برادۆست لە پارێزگای هەولێر سوپای داگیرکەری تورکیا چەندین بنکە و بارەگای سەربازی دامەزراندووە و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیشی بەبەردەوامی بەسەر ئاسمانی ئەو ئەو ناوچانەدا دەسوڕێتەوە  !

نازانم حکومەتی بەغدا نازانێت شتێک نەماوە بەنێوی سەروەری عیراق ، یان دەزانێت و بەڵام لەوە زیاتری لەدەست نایەت ؟

ئایا حکومەتی عیراق نازانێت سوپای داگیرکەری تورکیا لە هەندێ ناوچەی بادینان دا تا قوڵایی چڵ کیڵۆمەتر هاتووەتە پێش و خاکی کوردستانیان خستۆتە ژێر هەڵومەرجی سەخت و نایاسایی داگیرکاریی سەربازی؟

 ئایا حکومەتی عیراق لەوە تێناگات کە ئیدانەو بەیاننامەی ناڕەزایی عیراق لە داگیرکاری تورکیا رزگار ناکات ؟ 

لە کۆتایدا دەڵێم : حکومەتی بەغدا و هەولێر  بەرپرسن لە و تاوانانەی  تورکیا بەرامبەر خەڵکی سڤیلی هەرێمی کوردستان کە  بەهەنجەتی جۆراوجۆر دەیکات ، ئاخر هەردوو حکومەت رێگایان بە تورکیا داوە و خاک وئاسمانی ئەو ناوچانەیان بەڕووی سوپاو وفرۆکەکانی تورکیای داگیرکەرکردۆتەوە ،بۆیە تورکیاش شەلم کوێرم ناپارێزم کەوتۆتە گیان خەڵکی خێرلەخۆنەدیوی هەرێمی بەتامای اللە و کەسیش نییە پێی بڵێتDUR  - ستۆپ !

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×