ئایا نەمانی بەریتانیا لە ئاسۆدا بەدی ئەکرێت؟ 

د. شیروان نوری غه‌فور
  2025-08-03     393

کێ بەریتانیا بەڕێوە دەبات؟ کێن ئەوانەی یاسا دادەنێن لە بەریتانیا..؟ ئایا پەرلەمانە..؟ ئایا ئۆفیسی سەرۆک وەزیرانە لە داونینگ ستریت.. یان دادگای بەرزی بەریتانیایە یاخود دادگای ئەوروپی مافی مرۆڤە ECHR لە شاری 'شتراسبۆرگ' کە هەزار کیلۆمەتر دوورە لە لەندەنەوە..؟

 

لە دادگای ئەوروپی مافی مرۆڤ ٤٦ دادوەرهەن کە هیچیان لە لایەن بەریتانیەکانەوە دەنگیان پێنەدراوە وهەڵنەبێژراون.. نە خەڵکی بەریتانا نە حکومەتی بەریتانا هێز و توانای یاسایی و سیاسیان نیە بەرامبەر بڕیارەکانیان… هەر ئەوانن بە بەریتانیەکان ئەڵێن چی بکەن و چی نەکەن.. بەبێ ڕەچاوکردنی بیروو بۆچوونیان..

 

باشە با بزانین پرۆگرام و پەیڕەوی ECHR چیە و چۆن دەستی پێکرد و چۆن درووستبوون..! چۆن وە بۆچی ئەو هێزە گەورەیەیان هەیە کە کۆنترۆڵی بەریتانیا بکەن..؟

 

دوای کۆتایی جەنگی جیهانی دووەم.. دڵەڕاوکێ کەوتە ناو دڵی حکومەتەکانی ئەوروپاوە، ووردە ووردە دیموکراسی و ئازادی بیروڕا بەرەولاوازبوون دەڕۆیشت و مەترسیەکانی ووڵاتانی ئەوروپای ڕۆژهەڵات بە تایبەتی بیری شیوعی سۆڤیەتی ستالینی لە زیادبووندا بوو.

 

لە کۆنگرەی ئەوروپی ساڵی ١٩٤٨.. سیاسەتمەدارانی ئەوروپا و خودی ونستۆن چەرچڵ پێشنیاری دامەزراندنی ECHR یان کرد بۆ سەرپەرشتیکردنی ئەو جیاوازیە سیاسی و فکریانەی کە هەبوون لە نێوان ووڵاتانی دیموکراسی ئەوروپا.. بۆبەدەستهێنانی یەک دەنگی دژی پەرەسەندنی بیری چەپ و شیوعی و جارێکی تر ژیانەوە و پەرەسەندنی بیری ئازاد و مافی مرۆڤ کە بەریتانیا ئەو کاتە و پێش شەڕی جیهانی دووەم پێشەنگ بوون لەو بوارەدا بە بەراوورد بە فەرەنسا و ئەڵمانیا و ووڵاتانی ڕۆئاوای ئەوروپا.

 

لە سەرەتادا و تا ٢٠ ساڵیش هاوڵاتی و دام و دەزگاکانی حکومی و تایبەت نەیاندەتوانی هیچ بابەتێک بەرزبکەنەوە بۆ ئەم دادگایە، تەنها دەبوایە لە ڕێگەی حکومەتەوە بێت. ووردە ووردە یاساکانی بەریتانیا لە شتراسبۆرگەوە ئاڵەنگاری بۆ درووستئەکرا، وای لێهات دادگای ئەوروپی ڕاستەوخۆ هاتە ناو یاساکانی دادگای بەریتانیەوە.. سەربەخۆیی پەرلەمانی بەریتانی بەرەو لاوازی دەڕۆیشت بە تایبەتی لە ساڵی ١٩٦٦ کاتێک هارۆڵد ولسۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕێگەی دا بە تاکی هاوڵاتی بەریتانی و کۆمپانیاکان کە پەنا بەرنە بەر پەرلەمانی ئەوروپی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان.. ئەمە زیاتر پەرلەمانی بەریتانی  پەکخست کە کۆڵەکەی دیموکراسی بوو بۆ سەدان ساڵ.

 

لە ساڵی ١٩٨٨ ئەنجوومەنی ئەوروپی Council of Europe دەسەڵاتی دا بە دادگای ئەوروپی کە کۆنترۆڵی دادگای بەریتانی بکات و ئاڵەنگاری بۆ بڕیارەکان دەرکات. تۆنی بلێر پێشئەوەی ببێت بە  سەرۆک وەزیران  ئەم بڕیارەی پەسەندکردبوو.. کاری جدی لەسەر ئەکرد لە پێناوی ئەوەی جارێکی تر یاسای مافی مرۆڤ بنووسنەوە بە تام و چێژێکی بەریتانی بە ناوی Human Rights Act 1988 بەڵام لەژێر چەتری دادگای ئەوروپیدا. تۆنی بلێر لەزۆر بۆنەدا ئەمەی وەک شۆڕشێک وەسف دەکرد و دەیوت دەبێت یاسای بەریتانی ڕەچاوی یاسای ئەوروپی بکات.. زۆر لە ئەندامانی حیزبی پارێزەران دژی بوون.. وای لێهات یاسای مافی مرۆڤ لە تام دەرچوو.. وای لێهات کەیسی سەیر و سەمەرەت ئەدی و ئەتبیست لە بەریتانیا.. بۆ نموونە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا  'تیریزا مەی' خودی خۆی لەگەڵ وەزیری ناوخۆدا دەیانویست ئەبو قەتادە کە ئیسلامیەکی تووندڕەوی سەربە قاعدە بوو.. چەندەها ساڵ خۆی و چوار ژنەکەی لە خێروبێری ئەم وڵاتەیان ئەخوارد بیری تووندڕەوی بڵاو ئەکردەوە لەگەڵ ئەب الحمزە المصری.. بەڵام ّەو حکومەتە زلە نەیتوانی دیپۆرتی بکەنەوە لەبەر بڕیارەکانی دادگای ئەوروپی کە پێشتر تۆنی بلێر وحیزبی کرێکاران لایەنگرێکی سەرسەختی  ئەو بڕیارانە بوون.

 

دەرئەنجامی ئەو دەرنەکردنە وای لێهات کە بەریتانیا ببێتە مۆڵگەیەک بۆ تێرۆرستەکان کە بتوانن بە ئازادی لەسەر جادە و بانی بەریتانیادا بسووڕێنەوە. خاڵێکی تر لە یاساکە قەدەغەکردنی لێپێچینەوەیە سەبارەت بە ژیانی تایبەتیان.. ئەمە زۆر ڕوون نیە و دادوەرەکان بەهەوەسی مەزاجی خۆیان لەو خاڵەدا بڕیار ئەدەن. سوودمەندی سەرەکی لەم بڕیارەدا پەنابەرەکانن کەلە دەریاوە دەپەڕێنە بۆ بەریتانیا گەر محامیەکی باشت هەبێت.. لەم حاڵەتەشدا تەڕ و ووشک بەیەکەوە ئەسووتێت.

 

حکومەتی بەریتانی نەیتوانی دیپۆرتی بکوژێک بکات کە خەڵکی زیمبابۆی بوو لەبەرئەوەی خاوەن ماڵ و منداڵ بوو لە بەریتانیا.. حکومەتی بەریتانی نەیتوانی پیاوکی سریلانکی دیپۆرت کاتەوە کە تەعەدای سێکسی کردبوو لە کیژۆڵەیەکی خوار هەژدە ساڵ لەبەر ئەوەی لە کەیسەکەیدا لە هۆم ئۆفیس ووتوویەتی کە حیزە و ئەگەر بیگەڕێننەوە بۆ سریلانکا لەوێ دەیکوژن.. پیاوێکی نایجیری کە بەزۆر تەعەدای جنسی لە ئافرەتێک کردبوو rape بەڵام هەر نەتوانرا بینێرنەوە.. بە سەدان کەیسی وەها هەن کە وای لە بەریتانیا کردووە کە ببێت بە مۆڵگایەکی ئەمین بۆ پیاوخراپ و تێرۆرستەکان. ئەمانە و چگە لە تەهریبی دەرمان و چگەرەی قاچاغ کە کوردەکەن تیایا پسپۆرن.

 

حکومەتی بەریتانی ویستی پەناهەندە نایاساییەکان بنێرێت بۆ ڕەواندە و خەرجیەکی زۆری کرد لەم بوارەدا،  بەڵام لەژێر فشاری دادگای ئەوروپی و پارێزەرەکانی مافی مرۆڤ ئەمەش فەشەلی هێنا..

 

پۆلیس لە بەریتانیا هیچ دەسەڵاتێکی ئەوتۆی نەماوە.. ئیسلامیەکان بە هەوەسی خۆیان لە ڕۆژانی هەینیدا قەڵەباڵغترین شەقام دەگرن و نوێژی لێئەکەن بەبێ مۆڵەت وەرگرتن.. تەنانەت سەیارەی ئیمێرجنسی وەک ئیسعاف و حەریق دەبێت ڕێگەیەکی تر بدۆزنەوە.. پۆلیسیش ناتوانێت فززە بکات..

 

پارێزگاری ڵەندەن، برادفۆرد، برمنگهام، شێفیلد، لیدز، بلاکبێرن، ئۆکسفۆرد، لوتن، ئۆلدهام، رۆشدێل.. هەموو موسڵمانن.. زیاتر لە ٣٠٠٠ مزگەوت و ١٣٠ داگای شەریعەتی ئیسلامی و٥٠ ئەنجوومەنی شەریعەی ئیسلامی لە بەریتانیا هەن… لە ٦٣% ی موسڵمانەکان کار ناکەن.. لە ٧٨% ژنانی موسڵمان کار ناکەن و لەسەر سۆشیاڵ دەژین.. هەر یەکەیان بە بەرنامە دەبێت ٦-٨ منداڵ درووستکەن.. لە  گشت قوتابخانەکان خوێندنی مەنهەجی ئاینی ئیسلام اجباریە.. موسڵمانانی بەریتانیا نزیکەی ٤ ملیۆنن و توانیویانە خۆیان فەرزکەن بەسەر ٦٧ ملیۆن دانیشتوودا.. ئەمانە هەمووی بە هۆی سوود وەرگرتن لە بڕگەکانی وەک مافی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕین کە لە یاساکانی ناو Human Rights Act 1988 هاتووە.

ئەوەی سەرنج ڕادەکێشێت قسەی دادوەرەکانی  'شتراسبۆرگ' ە کە بە پاساوی  بڕگەی مافی مرۆف دەتوانرێت هەندێ کاری ناڕەوای دوور لە یاسا ئەناجام بدرێت و چاوپۆشی لێبکرێت.. وەک چاوپۆشی کردن لە قاچاغچێتی جگەرە و قاچاغچێتی پەڕینەوەی پەنابەران و کێشانی کانیبەس و ماریوانا و دزیکردن لە ماڵان و چوونە سەر دوکانەکان بۆ دزی و دەیان جەریمەی تر.

 

چەندەهای ساڵ سەربازەکانی جەیشی بەریتانی شەریان ئەکرد و هەوڵیان ئەدا بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و ئاشتی لە باکووری ئێرلەندە.. کەچی لە ساڵی ١٩٩٥ دادگای ئەوروپی بۆ مافی مرۆڤ ئەو هەوڵەی پووچەڵ کردەوە کە سەربازەکانی بەریتانیا دایان نابوو بۆ دەستگیرکردنی ئەندامەکانی IRA. دادگای ئەوروپی کردەوەی سەربازەکانی بەریتانی بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ وەسفکرد و لە ئەنجامدا تێرۆرستەکان بە سزای خۆیان نەگەیشتن.. هەرهەمان دادگا لە ساڵی ٢٠٠١ دا بڕیاری دەرکرد بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەندامەکانی IRA .. ئەمە وای لە زۆر سەربازی بەریتانی کرد کە وازبێنن لە خزمەت.

 

زۆر لە بەریتانیەکان پرسیارئەکەن چۆن ئەمە چارەسەر ئەبێت.. تا کەی؟ لە وەڵامدا چارەسەر نابێت.. دەیڤد کامیرۆن و ڕیشی سوناک زۆر هەوڵیاندا بەڵام بێسوود بوو..هەرچەندە بەریتانیا لەپەرلەمانی ئەوروپی هاتە دەرەوە بەڵام ناتوانێ بڕگەکانی مافی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕێن پێشێلکات کە بنچینەی درووستبوونی کۆمەڵگەی ئەوروپی و بەریتانیایە..

 

سیۆلا بریڤەرمان کە بۆ ماوەیەک وەزیری ناوخۆی بەریتانیا بوو دەڵێت تا بەستراببنەوە بە برگەکانی دادگای مافی مرۆڤ.. بەریتانیەکان هەست بە سەربەخۆیی ناکەن.. شایانی ئەوەن کە بە ڕاستگۆیی مامەڵەیان لەگەل بکرێت.. شایانی ئەوەن چیتر لە ژێر کۆنترۆڵی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا نەبن بۆ ئەوەی بتوانن سنووری ووڵاتەکەیان بپارێزن لە قاچاغچی و دزو پیاوخراپ.. بڕیاری دەرکردنی قاچاغچی و دزو پیاوخراپ بە دەست یاسای خۆیانبێت.. سنوور کراوە نەبێت و هەیبەت بگەڕێننەوە بۆ پۆلیس و ئەمنی ووڵاتەکەیان..

 

لە ئوسترالیا و نیوزلەندە و کەنەدا یاساکانی یەکسانی و مافی مرۆڤ و ئازدی ڕادەربڕین لە ژێر دەسەڵاتی خۆیاندایە و زۆر بە ژیری مامەڵەی دەکەن و ڕەچاوی دەکەن.. بۆ لە بەریتانیا نەکرێت..؟

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×