شێخی‌ تەریقەت‌و شێخی‌ سیاسەت

نزار پیرۆ
  2020-07-10   
بەشی‌ هەرە زۆری‌ سیاسیە کوردەکان لەبنەماڵەیێکی‌ ئایینی‌ خاوەن تەکیەو مورید و دەروێش سەرییان هەڵداوە، لەوانە خۆالێخۆشبو جەلال تاڵەبانی‌‌و مەسعود بارزانی‌، کە درێژەپێدەری‌ خەبات و تێکوشانی‌  ئەو شێخ‌و بنەماڵانەن  کە  بەشیکی‌ ژیانی‌ بنەماڵەییان  پەیوەست بووە بەدۆزی‌ کورد، پێشتر لەگەڵ ئینگلیزو روس‌و دووایی‌ لەگەل سیستەمە پاشاییەکانی‌ ئەو ناوچەیە، کە خاکی‌ کوردستانێان لەسەر دابەشکرا باش شەری‌ جیهانی‌ یەکەم، ئەوجا چی‌ لەبەر بەرژەوەندی‌ تایبەتی‌ خۆیان‌و پاراستنی‌ نفوزو دەستهەڵاتیان بێت، یان غەمی‌ خاک‌و ئەو ووڵاتەبێت کە کوردستانە، وەکو شێخ مەحمود بەرزنجی‌‌و شیخ عبدالسلام بارزانی‌ و شێخ سعید پیران و قازی‌ محمەد کە لەبنەماڵەیەکی‌  ئاینی‌ و ناودار بووە.

هەروەها گەر ئاورێک بەمێژووی‌ بزوتنەوەی‌ ئازادیخوازی‌ کوردا بنێین، بۆمان دەردەکەوێت کە بەشێکی‌ زۆری‌ ئەوکەسانەی‌  لەناو دامەزراوە فکری‌‌و کەلتوری‌‌و ئەو رێکخراوە  سیاسیە سەرەتایانە کاریان کردووە لەساڵانی‌ چلەکان و پەنجاکان  لەنەوەی‌ ئەو بنەماڵە شێخانە بوون‌و بەشێکی‌ ترییان لەنەوەی‌ ئاغاو سەرۆک هۆزە کوردەکانبونە، ئەوە ش دەگەرێتەوە بۆ چەند ئەگەر، لەوانە ئابۆری‌، نفوز، دەسترویی‌.

گۆران‌و وەچەرخان لەژیانی‌ هەر مڕۆڤێکداو پێشکەوتنی‌ هەر کۆمەڵگایێک، بەکارکردن بۆ ئازادکردنی‌ تاکی‌ ناو کۆمەڵگا دەستپێدەکات.  لەمێژووی‌ سیاسی‌  کورددا، باکۆری‌ کوردستان‌و رۆژاوای‌ کوردستانی‌ ئێستای‌ لێ بەدرخە،  کارەکتەری‌ سیاسی‌ کوردی‌ و ئەو حیزبە سیاسییانەی‌ کوردستان کە بەئایدیولۆژیای‌ جیا ناسراون، نەیانتوانیوە  یان نەیانویستووە ئەو حەقیقەتەی‌ کۆمەڵگای‌ کوردی‌ بگۆرن و ئەم زنجیرە پۆڵاییەی‌ نیوان  شێخ و مورید  بشکێنن، وە ئایدیولۆژیا بکەن بە پێوەر بۆ هێنانەپێشی‌ ئەندامەکانیان، بەلکو پێوەر هەمان پێوەری‌ نێوان شێخ و موریدەکان بووە، بەڵام لێرەدا شێخ گۆراوە بەبنەماڵەو مورید بوە  بەدەروێش.


     

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×