مەلا بەختیار ئەمجارەیش پێکای

سامان عەلی حامید
  2022-03-10   

مەلا بەختیار ڕاست ئەکات، چونکە جیا لەوەی لەمێژە لانیکەم سەبارەت بە کورد سەردەم سەردەمی ئەوانەیە کە لە تەنگانەدا میللەتەکانیان جێدەهێڵن و خۆیان لە مردن و تیاچوون ڕزگار دەکەن، ئەگەر مستەفا بارزانییش لەدوای ڕووخانی کۆماری مەهاباد خۆی قوتار نەکردایە و ترس زۆری بۆ نەهێنایە ئەو هەموو سنوورە ببڕێت و خۆی بگەیەنێتە سۆڤیەتی جاران، بەڵکو بە هەمان شێوەی قازی محەمەد لە مەهاباد بمایەتەوە و دەستگیربکرایە و بدرایە لە سێدرارە، نە لە سەردەمی عەبدولکەریم قاسمدا دەگەڕایەوە بۆ عێراق و پاشان نە شەڕە تفەنگ دەستی پێ دەکردەوە و  نە لە ساڵی ١٩٦٤دا مام جەلال و برایم ئەحمەد و ئەوەی پێیدەڵێن باڵی مەکتەبی سیاسی لێی جیادەبوونەوە و نە ڕووداوەکانی دواتری دەیەی شەست و حەفتای مێژووی سیاسییمان ڕوویاندەدا و نە شۆڕشی نوێی گەلەکەمان بەرپا دەبوو و نە ڕاپەڕین هەڵدەگیرسا و، دواجار نە مەلا بەختیار و هەڤاڵەکانی دەکەوتن بەسەر ئەو ناز و نیعمەتەدا کە سی ساڵە کەوتوون بەسەریدا و پتر لە هەر شتێکی تر لە خەونێکی خۆش دەچێت حەز ناکەن نەک سی ساڵ بەڵکو تا ڕۆژی پەسڵان لێی بەئاگا بێنەوە. کەواتە سوپاس بۆ مستەفا بارزانی کە لە قازی محەمەد نەک هەر ڕاستتر بوو بەڵکو ژیرتریش بوو لە دیدی مەلا بەختیاردا (بەڵام مەلا بەختیار لەبەر ئەوەی پارتی لە خۆی دڵگران نەکات وای نەگوت) چونکە لە ناخەوە بەو پەندە بڕوای هەیە کە دەڵێت: هەموومان پارتیبوونێک قەرزدارین!

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×