چەند دێڕێک بۆ ساڵڕۆژی لەدایکبوونی مستەفا بارزانی

سامان عەلی حامید
  2022-03-14     360

پارتییەکان ئامادە نین سوپاسی سۆڤیەت بکەن لەپای ئەوەی دوانزە ساڵ داڵدەی بارزانی دا و ئەگەر ئێرانی جێنەهێشتایە سوپای ڕەزا شا لە داری دەدا و ئەگەر بگەڕایەتەوە عێراقیش ڕژێمی پادشایەتیی دەیدا لە سێدارە وەکو چۆن چوار ئەفسەرەکەی دا لە سێدارە، دێن گلەیی ئەوەی لێ دەکەن کە پشتی لە کۆماری مەهاباد هەڵکرد بۆیە کۆمارە ساواکەی کورد داڕما! دەی لەپاڵ گلەییکردن لە سۆڤیەت گلەیی لە بارزانییش بکەن کە ئەویش هەر دیسان پشتی کردە کۆمارەکە و قازی و بەرەو سۆڤیەت هەڵات!
بارزانی لەبەرئەوەی دوانزە ساڵ لە سۆڤیەت ژیا بوو، لە بەریتانییەکان وابوو بووەتە کۆمۆنیست، هەر بۆیە بە مەلا سوورە بانگیان دەکرد، کەچی بۆ خۆشبەختیی بەریتانییەکان بارزانی نەک هەر نەبووبووە کۆمۆنیست بەڵکو بەدرێژایی ساڵانی شەستی سەدەی پێشوو لە شاری سلێمانی و جەماعەتی کانی ماسی و پارتی خەریکی تیرۆرکردنی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی شیوعی عێراق بوو!

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×