درنجی ناو ڕادیۆ

سامان عەلی حامید
  2020-09-23     586
بیهێننە پێش چاوی خۆتان، ئەگەر لە چیرۆکی عەلادین و چرا ئەفسووناوییەکەدا، ئەو ڕۆژەی کە عەلادین دەستی هێنا بە سەر چراکەدا تاکو ئەو تەپ و تۆزەی لە سەر لابدات کە لە سەری نیشتبوو و لەو کاتەدا درنجێک لە ناویدا هاتە دەرەوە، لەبری ئەوەی کە درنجەکە گوێ لە داواکاریی و خۆزگەکانی عەلادین بگرێت و بۆی بهێنێتەدی، درنجەکە داخوازیی و داواکاریی لە عەلادین هەبووایە و داوای بەجێهێنانی خۆزگەکانی لێ بکردایە، چی ئەقەوما؟ ئایا ژیانی عەلادین یەکپارچە نەئەبوو بە دۆزەخ؟ ئایا عەلادین ئەتوانێ داخوازی و خواست و ئارەزووەکانی درنج یاخود دێوێک بهێنێتەدی؟ 
ئەوەی کە لەو بارە ئاوەژووەی چیرۆکی عەلادین و چرا ئەفسووناوییەکەدا، کە ئێمە وێنامان کردووە، بە سەر عەلادیندا دێت و، کە پێمانوایە عەلادین لە خەونیشدا بە سەریدا نەهاتووە و ئەگەر لە خەونیشدا بە سەریدا بێت دوور نییە شێت ببێت، بە سەر ئێمەی کوردی باشووردا هات.
دەهەی هەشتای سەدەی پێشوو، کەم ماڵ لە کوردستان ڕادیۆی تێدا نەبوو. ماڵ نەبوو بوونی ڕادیۆ تیایدا بۆ گوێگرتن لە ئێستگەی دەنگی ئەم حیزبانە بەکارنەهێنێت کە بیست و نۆ ساڵە بە دەستیانەوە گیرمان خواردووە. وەک چۆن عەلادین چراکەی خۆی لا خۆشەویست بوو، ئێمەیش ڕادیۆکەمانمان خۆش ئەویست. بۆ ئەوە خۆشمان ئەویست کە دەنگی ئەوانمان تێدا ئەبیست. ئەگەر عەلادین بۆ ئەوە دەستی بە سەر چراکەیدا ئەهێنا تاکو درنجەکەی ناوی بێتە دەر و خۆزگەکانی بۆ بەدیبهێنێت، ئێمە بۆ ئەوە ڕادیۆکەمان دائەگیرساند تاکو ئەو درنجە بۆمان بدوێت کە باسی بەهەشتێکی ئەکرد و ئەیوت ئەگەر دەرفەت ڕەخسا و هاتمە دەرەوە بۆتانی بەدیئەهێنم.
ڕۆژی ٥ی مانگی ئازاری ساڵی ١٩٩١، دەرفەت ڕەخسا و درنجی ناو ئێستگەکە هاتە دەر. بۆرە درنج لەو کاتەوە کە هاتووەتە دەر و وا بۆ سێ دەهە ئەچێت، تەواو بە هیلاکی بردوین و، بڕستی لێ بڕیوین! هەرچی سامانی سەرزەوی و بنزەوی ئەم وڵاتە هەیە لووشیدا و قووتیدا، درنج درنج نییە، نەهەنگێکە بۆ خۆی و بە هیچ شتێک تێر نابێت!
ئەوەی کە لە خەونیشدا بە سەر عەلادیندا نەهات، بە ڕاستی بە سەر ئێمەی کوردی باشووردا هات. گەر کاتی خۆی بمانزایبا ئەو درنجەی کە لە ناو ڕادیۆکەماندایە ئەم درنجە ناحەز و درۆزن و دزێوەیە، بۆچی ڕادیۆکەمانمان بە شەقێک نەئەشکاند یان بەوپەڕی تین و بە هەموو هێزێکمانەوە نەمانئەکێشا بە قەد دیوارێکی ماڵەکەماندا و ورد و خاشمان نەئەکرد؟!
ئەزموونی بیست و نۆ ساڵی ڕابوردو پێمان ئەڵێت؛ ئەگەر هەرچی زووە ئەم درنجە نەگەڕێننەوە بۆ شوێنی ڕاستەقینەی خۆی کە ناو ڕادیۆیە، سەریشتان ئەخوات.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×