لەنێو چنگتایەو پێیناگەی

سامانـی وەستا بەکر
  2023-11-22     351

خۆشبەختی و هۆشیاری دوو چەمکن کە ئاوێتە و تەواوکەری یەکن کەچی ئەکرێ هۆشیاربیت و خۆشبەخت نەبی بەڵام تا ئاستێکی زۆر سەختە خۆشبەخت بیت و هۆشیارنەبی، کەواتە لێرەوە ئەگەینە ئەو ڕاستییەی بۆ بەدەستاهێنانی ژیانێکی باشتر و خۆشبەختی پێویستە هۆشیاربی.

هۆشیاری کۆمەڵگە و هۆشیاری تاک ئەو سەرچاویەن کە ژیانێکی شایستەتر دەستبەرەکا و ئازادی بیر و یەکسانی کۆمەڵایەتی و ڕیزگرتنی خود و بەرامبەر خود ئەچەسپێنێ. هەر لە ڕێگەی هۆشیارییەوە ڕێسا و یاسایەک دەستەبەربکرێ کە وەک مردن کەس لێی بێبەش نابێ.

پرسیار: بۆ خۆشبەختنین؟

وەڵام: چونکە هۆشیار نین.

پ: کەی خۆشبەختەبین؟

و: کە هۆشیار بووین.

پ: ئەکرێ بەبێ هۆشیاری خۆشبەخت بین؟

وە: خۆت ماندوو مەکە.

پ: کەوایە ئەبێ چی بکەین؟

وە: بگەڕێ بەدوای سەرچاوەکانی خۆشبەختییا و هۆشیاری بگرە بە ئامانج و هەوڵبە تا تێبگەی.

پ: کەی تێئەگەم و چۆن تێبگەم؟

وەڵام: هەرکاتێ توانیت بیرو بیرکردنەوەت ئازادکەیت و فکر ڕۆشنکەی.

پ: چۆن ڕۆشنبیرببین؟

و: بە هەوڵدان و گەڕان بەدوای سەرچاوەی زانیارییەکانا.

پ: ئەبێ ڕۆژی چەند بخوێنینەوە تا ڕۆشبیربین؟

و: ڕۆشنبیری پەیوەست نیە بە خوێنەوەی زۆرەوە بەڵکو پەیوەستە بە نوێخوازییوە.

پ: کەواتە کەسی ڕۆشنبیر کێیە؟

و: کەسی ڕۆشنبیر ئەو کەسەیە کە هەمیشە خۆی نوێ ئەکاتەوە و ڕازی نابێ ئەمڕۆی لە دوێنێ بچێ و سبەینێشی کۆپی ئەمڕۆ بێ بەڵام ئەبێ ئەمڕۆی باشترینبێ.

پ: کەواتە پێویست ناکا بخوێنینەوە؟

و: خوێنەوە و گویگرتن و تەماشاکردن سێ سەرچاوەی هەرە گرنگن بۆ خۆ پڕ چەک کردن بە زانیاری و دوانەکەوتن لە ڕەوتی خوڵاوەی ڕەوڕەوەی ژیان.

پ: کەوابێ پیویست ناکا بدوێین؟

و: بەبێ دووا کەس نازانێ چۆن بیرەکەینەوە.

پ: کەی بدوێین؟

و: کاتێ بدوێ کە بەباشی تێگەشتبی.

پ: باشترین کات بۆ قسە کردن چ کاتێکە؟

و: ئەو کاتەیە کە هەمووان بە تا مەزرۆییەوە چاوڕوانبن کە گوێت بۆ بگرن.

پ: چی بکەین تا ئەوانی تر گوێمان بۆ بگرن؟

و: بە متمانە دروست کردن لە ڕێگەی پاک-بێژی، ڕاست-بێژی وکورت-بێژی.

پ: لە کاتی "لێدوان" ئاخاوتنا گرنگی بەچی بەین؟

و: گرنگی بە ناوەرۆکی باسەکەبە نەک بە دەنگ بەرزکردنەوە چونکە "نمەی باران گوڵەکان ئاودارو بۆنخۆشەکا نەک شەست و ڕەهێڵە".

پ: کەی کاریگەر ئەبین؟

و: لەسەر هەموو ڕووداو پێشهاتێک مەدوێ ئەگەر کاریگەریت نەبێ لەسەری، بەڵام کاتێ لەسەر ڕووداو پێشهاتێک دووای هەوڵبە کاریگەری خۆت و شوێن پەنجەت بەجێبهێڵە.

پ: ئەو شتە چیە کە کاریگەر ئەبین لەسەری؟

و: ئەو شتەیە کە زۆری لەسەر ئەزانیت و تیایا قاڵی.

پ: کێ لە هەموو شتێ ئەزانێ؟

و: کەس لە هەموو شتێ نازانێ بەڵام ئەکرێ لە شتێکا هەموو شتێ بزانێ.

پ: ئەوەی شتەی من ئەیزانم چی ئەگۆڕێ؟

و: کۆی تواناکانی تر و ئەو بەشەی تۆش ئەیزانی زۆر شت ئەگۆڕێ، "گەرەترین درگاکان بە کلیلە بچوکەکان ئەکرێنەوە بۆیە دوورنیە ئەوەی تۆ ئەیزانی کلیلەکەبێ".

پ: ئەکرێ لە هەموو گۆڕانێکا بەشداربم؟

و: مەرج نیە بتوانی هەموو شتێک بگۆڕی بەڵام گرنگە هەموو ئەوەی لە تواناتایە بەکاریبهێنی تا گۆڕانکاری بکەی.

پ: کەواتە گۆڕانکاری بە زیرەکەکان ئەکرێ؟

و: زیرەکی بە تەنها بەس نیە بەڵکو گۆڕانکاری بەوانە ئەکرێ کە مێشک و ئەقڵیان بە باشی بۆ باشە بەکارئەهێنن.

پ: زیرەکی چیە؟

و: زیرەکی ئەو شتە نیە کە ئەیزانی و درکی پێئەکەی چونکە زانست و مەعریفە دیاری کراوە و ئەوەیە کە ئیستا ئەیزانیت بەڵکو زیرەکی ئەو خەیاڵەیە کە هەوڵ ئەیەیت پێی بگەیت و بێ ماندووبوون ووچانی بۆ ئەکەیت.

پ: کێ زیرەکترە؟

و: زیرەکی پێوەری نیە بەڵام هەموو ئەوانەی ڕۆژانە خۆیان نوێئەکەنەوە و توانایان هەیە بگۆڕێن بەرەو باشتر زیرەکن. لە کۆنا ووتوویانە ئەوەی "لە پشتی ئەسپ و بەردەمی گا ڕانەوەستێ و لە جاهیلیش نزیک نەکەوێتەوە زیرەکە".

پرۆفیسپرو زانای چینی "لاوتسو" ئەڵێ (چاودێری بیرکردنەوەکانی من مەکە چونکە ئەبن بە ووشە، بەڵام چاودێری ووشەکانی خۆت بکە چونکە ئەبن بە کردار، چاودێری کردارەکان بکە چونکە ئەبن بەخوو، چاودێری خووەکان بکە چونکە ئەبن بە کەسایەتیت، لە کۆتایشا چاودێری کەسایەتیت بکە چونکە دواڕۆژ دیاری ئەکا).

ئەگەر خۆشبەختی لە فرۆشگاکان بفرۆشرایە ئەوا گومانی تیانیە کە سەرەی بۆ ئەگیراو بەگراترین نرخیش ئەکڕا، بەڵام مرۆڤەکان درک بەوە ناکەن کە خۆشبەختی لەنێوان چنگ و دەستی خۆیانایە و پێیناگەن

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌: پڕۆسه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌سه‌ركه‌وتویی كۆتایی هات
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان مەلایەک بە بە دەستڕێژی گوللە کوژرا
دادگاییکردنی دەستگیرکراوانی لالەزار دواخرا؛ پارێزەران باس لە «سیناریۆ و گوشار» لەسەر تۆمەتباران دەکەن
پەرلەمانتارێک: وەزیری دارایی واژۆی لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کرد
پێشڕەویی حوسییەکان بەرەو شاری موخا؛ هاوکێشەی سەربازی لە دەوروبەری بابولمەندەب دەگۆڕێت
حکومەتی هەرێم بەپێی سەرژمێریی نوێ داوای 14.1%ـی بودجەی عێراق دەکات؛ "مەبەستمان بودجەی گشتگیرە نەک تەنها مووچە"
هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی بۆ مه‌سرور بارزانی: مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێم له‌ بودجه‌دا پارێزراو ده‌بن
دادگای سلێمانی ئەمڕۆ وتەی لاهور شێخ جەنگی و پێنج دەستگیرکراوی دۆسیەی لالەزار وەردەگرێت
ئیسرائیل بە هەزارو ١٠٠ تەن تەقەمەنی تونێلەکانی "عەلی تاهیر"ی وێران کرد
لە کەلار؛ منداڵێکی دوو ساڵان لەناو تەشتێک ئاودا خنکا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×