لەکتێبی "فایلی قەندیل" ەوە

بەهرۆز جەعفەر
  2025-09-05     399

ڕۆمانی "فایلی قەندیل" لەلایەن هاوڕێمان "د. هەرێم کەریم" ەوە بە زمانی ئینگلیزی نووسراوە؛ ئەم هەوڵە لە حەفتا بەشی کورت پێک دێت، ئەگەرچی لەسەرەتاوە وەک تێبینی نوسراوە هەموو کاراکتەرەکان درووستکراون، هەموو ڕۆڵەکان، نوێنەرایەتییەکان، کۆمپانیاو گرووپە چەکدارەکان و تەنانەت سەرچاوەکانی کە ئەم هەوڵەی لێهاتوەتە بەرهەم خەیاڵێندراوە (Fictionalized)، بەڵام لەواقیعدا دیارە مەبەستەکە کێیە و بەردەکە ئەو "سەر"ەی شکاندوە کە دەیەوێ "قۆڵ" ی مێژوو، بازووی گەل و تاکەکانی بشکێنێت.

بەزمەکە لەوێوە دەست پێدەکات؛ ڕۆژنامەنووسێک کاتێک بەخۆی دەزانێت و لە خەو- ڕا-دەبێت لە کلینیکێکی نهێنی قەندیلدایە؛ هیچ ناوێکی نییە و کارتێکی ئێس دی(SD card) یش لە مشتییدایە، ئیتر شەڕێکەو کاروانی بێبەزەیی ژیان هێناوییەتی لەم ژوورەدایە!

لە فایلی قەندیل (The Qandil File) دا بە هەر دوو ڕێگاکە، تێچووی بێدەنگی و باجی دڵسۆزی و کاری سەرسەختانەی مانەوە بە مرۆڤ دەدۆزیتەوە. ڕێگاکە ڕێگا نییە، هێڵێک کە لەلایەن قاچاخچییەکانەوە نووسراوە و لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە چاودێریی دەکرێت، لە دۆڵێکدا تۆ تەنها فێڵ و تەڵەگە، هەڕەشەکان و شەیتانەکان دەژمێریت، ئەمە سووتەمەنی ئەو «شۆڕش»ەیە کە زۆرینەی هەرە زۆر هێشتا نازانن حیکایەتەکە چییە؛ هەر کە بەئاگا هاتوون؛ بینیویانە لە قەندیلن! چی دەکەیت؟ سەرلەقاندن یان بێدەنگییەکی وەک ئەوەی «لاڤان» ستراتیژە.

هێزی فیکر و گڕی وشە؛ گومان و ڕەخنە بۆ خستنەڕووی ئەودیوی شتەکان لێرەیە؛ لەم دۆڵەدا، ڕۆڵەکان سەیرو سەمەرەن، کەسێک پێشتر "مەڕ"ی جووڵاندوە، ئێستا نهێنیەکان دەجوڵێنێت؛ ئەمە هەمان غەریزەیە بەڵام ددانی زیاترە. سیاسەتی کوردی، ئۆپەراسیۆنە هەواڵگرییەکانی تورکیا و داینامیکی پەکەکە بە دەسەڵات و بێدەستەڵاتەوە، ئاشووب و فیتنەگێڕەکان دەخرێنەڕوو. وریابن! هیچ شتێک لەخۆیەوە نییە؛ کاتێک تۆ چیرۆکێکی فەرمی لە میدیاکانەوە دێتە بەر گوێت شتێکی نەبینراو و نەوتراو لەو دیویەوە هەیە! ئەم کتێبە دەتباتە ئەو جێگایانە. لێرەدا دەبینی کە خیانەت و شەڕی شاراوەو یادەوەرییەکان چۆن کوردستانیان لە قاڵب داوە!

ئەگەر ژیان دڵشکان و زەبری ڕۆژگاری تیانەبوایە ڕەنگە ڕۆمان هەر نەبوایە. ئەوە بۆیە لە لاپەڕەی یەکەمەوە ئەم ڕۆمانە ئاسوودەیی ڕەتدەکاتەوە، دەتخاتە ناو جیهانێکی شکاوەوە کە تەنراوە بە درۆکانی ناو سیاسەت و خیانەت و مێژووی کەسی کە لەگەڵ ڕاشکاوییەکی وێرانکەردا بەریەکدەکەون. هەروەک تەنانەت ناونیشانی چاپتەرەکانی کتێبەکە چاویان لێ زەقکردویتەوە، لە هەموو پەرەگرافێکدا لوغز (Puzzle) ێک هەیە؛

- پەرستارێکی مەیدانی کە وەک فایلێک بێدەنگی دەخوێنێتەوە

- هاکەرێک هەیە لەگەڵ جنۆکەکانیش بێر-و- بڕۆ دەکات.

- دامەزراوەیەکت هەیە تەنها بۆ بیربردنەوەی شتەکان.

- نیگارکێشێک کە یادەوەری تێکدەدات بە دیوارە ڕەنگاوڕەنگەکانی.

- وەزارەتی ناڕاستی هەیە.

فایلی قەندیل، ڕۆمانێک کە ڕۆڵی زمان دراوەتە چاو؛ ڕەنگە قسەکردن ملشکانی بەدواوە بێت، تەماشاکردن باشترێکە. کۆتایی ئەم دیرۆکە ئەو ژەنەراڵەیە کە هیچ شەڕێکی نییە، ئەو ساتەیە کە دڵسۆزەکان دەبێت خۆیان بپارێزن و ڕەفاهییەت و گرانبەهاییش بۆ درۆزن و کلاوچییەکانە.

بەگشتی، کێشەی ڕۆمان و خەیاڵ، ئەوەیە زیاتر یاریکردنە بە وشە وەک لەوەی واقیعێکی دیاریکراوی زانستی بپشکنێت. زیاتر لەوە شتەکان بە ڕەشبینی و بە یەک ڕیتم دەرۆن. کێ خوێندۆتەوە باسی کارەساتێک، یان پیاوێک یان ژنێک یاخود سیاسییەکی تەڵەگەباز نەکات! هەمووی هەر باسی حەرامزادەو بێبەزەییەکان دەکات، باسی ستەمکاریی ڕۆژگارە؛ ڕەنگە ئێستا ڕۆماننوسێک یان سینەماکارێک ئەمە بخوێنێتەوە بڵێ؛ هەی لەوە ئەوە تۆ چی دەڵێی؛ خۆ ئەگەر ژیان فێڵ و درۆ و کارەساتی تیا نەبوایە، ڕۆمانیش نەدەبوو..شتەکان هەر یەک ڕیتم دەڕۆیشتن.

نووسەر "هەرێم کەریم" هەر ئەم کتێبەی نییە؛ دوو ساڵ پێشتر، کتێبی "سایبەر دیموکراسی؛ گۆڕینی سیاسەت" لە پالگرەیف ماکمیڵییەن بڵاوکردۆتەوە. هەر بەنیزیکەیی لەمناڵییەوە ڕێگەی ئازار و غوربەتی هەندەرانی هەڵبژاردوە؛ لەو ئینگلستانە بەکالۆریۆس و ماستەرو دکتۆرای خوێندوە، سەرۆکی ڕێکخراوی پاسەوانە بۆ سیاسەتە گشتییەکان. هیوای دونیایەک سەرکەوتن و بەردەوامی.

ئەمەش لینکی کتێبەکە لە ئەمازۆن:

https://www.amazon.com/dp/B0FMPJRJ3Q

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سه‌عدی پیره‌: مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی داوای له‌ كاك بافڵ كرد به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی لایه‌نه‌كان بكات
ئەکسیۆس: ئەمریکا پلانی هێرشێکی گەورەیان بۆسەر ئێران ئامادە کردووە
لە بەنزینخانەکانی هەولێر بە کارتی (کۆبۆن) کۆتایی بە نۆرەگرتن دەهێنرێت
"زه‌یدی داوای كردوه‌ ئێران هێرش نه‌كاته‌ سه‌ر ئه‌و كه‌شتیانه‌ی نه‌وتی عێراق ده‌گوازنه‌وه، وه‌ڵامی رونی وه‌رنه‌گرتوه‌‌"
پەرلەمانتارێکی پارتی بۆ ئاوێنە: ئەگەر یەکێتی‌و نەوەی نوێ توانییان دەستەی سەرۆکایەتی هەڵبژێرن پیرۆزباییان لێدەکەین
پەرلەمانتارێک: تێچوی لیترێک بەنزین ناگاتە ١٥٠ دینار، بۆ ھەرزانی ناکەن
لە شەوی رابردوەوە ئەمریکاو ئێران ھێرشیان نەکردۆتە سەر یەکتری
وتەبێژی سوپای پاسداران: دوای پێشێلکردنی لێکتێگەیشتنەکە ٢٠٠ ئەمریکی کوژراون
نرخی دراوه‌كان له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ
زێلێنسکی: هێزەکانمان کەشتییەکی روسیایان تێکشکاند کە باری ئێرانی هەڵگرتبوو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×