دە ساڵ پێش ئێستا ماستەرنامەکەم بە ئینگیلزیی سەبارەت بوو بە " پەیوەندییەکانی تورکیا‌و ئیسرائیل لەسەردەمی فەرمانڕەوایی ئاک‌پارتی دا". هەر خۆشم ئەو هەوڵەم کرد بە کوردیی و سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیجی کوردستان چاپ و بڵاوکردنەوەی گرتە ئەستۆی خۆی.
پەیوەندییە سیاسیی، ئەمنی و دیبلۆماسییەکانی تورکیا‌و ئیسرائیل لە ٢٠١٠ ەوە تێکچوەو چاک نەبوەتەوە. جگە لە داتا‌و پەیوەندییە ئابوریی و وزەییەکان، لە کۆتایی (٢٠١٥) من لە دەرئەنجامی ئەم هەوڵە زانستییەدا نووسیومە:
"تورکیا‌و ئیسرائیل دوو وڵاتی خاوەن دوو پێگەی گەورەو ستراتیجیین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی. زۆر پرسی گرینگ هەیە کە وا دەکات پێکەوە بن و لەناوچەکەدا وەک دوو هاوپەیمان داخی بکەن، لەگەڵ ئەمەشدا هەرگیز پەیوەندییەکانی تورکیا‌و ئیسرائیل ناگەڕێتەوە بۆ پێش ساڵی ٢٠٠٢. بە واتایەکی دیکە ئیسرائیل متمانە بە تورکیایەک ناکات کە ئاک‌پارتی و خودی "ئەردۆگان" تیا حوکمڕانی بکەن! خۆرئاوا‌و ئیسرائیل وەها ئاک‌پارتی دەبینن کە پەیوەندییەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای لاوازکردوەو پردێکی خراپ بوە لە نێوان ئەم دوو شارستانییەتەدا، بۆیە دیموکراسیی گەشەی نەکردوە نە لە تورکیا‌و نە لە دەوروبەریدا. " ئەمە جگەلە بەهەڵواسراویی مانەوەی کێشەی قوبرس، پەراوێزخستنی تورکیا لە پرۆژەی گازیی ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی لە لایەن ئیسرائیل و قوبرس و یۆنان و میسرەوە بەڕێوە دەچێت بەهاوکاری فەڕەنساو ئیتاڵیا و وڵاتانی دیکە ئەوروپا.
چوارچێوەی مێژوویی
له‌دوو لاوه توركیا جێگه‌ى بایه‌خێكى گه‌وره‌یه: جیۆپۆڵه‌تیكى و جیۆستراتیجی، ئه‌مه‌ش بۆته هۆى دابینكردنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئهمریكاو ئیسرائیل له‌ناوچه‌ى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا. توركیا تاكه وو‌ڵاتى ئیسلامییه كه‌ئه‌ندامى په‌یمانى باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ)یه‌و، ڕاسته‌وخۆش سنورى ووشكانى له‌گه‌ڵ نیشتمانى عه‌ره‌بیدا هه‌یه، ئه‌و سنوره‌ش له‌گه‌ڵ دوو ده‌وڵه‌تى سه‌ره‌كیدایه كه: عێراق سوریایه. عێراق و سوریاش بازنه‌ى ته‌شه‌نه‌كردنى بیرى عه‌ره‌بی و به‌عسیزم و كۆمۆنیزم بونه له‌دواى دووه‌م جه‌نگى جیهانییه‌وه.
بۆیه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه، توركیا هه‌ستى به‌ڕه‌هه‌نده ستراتیجیهكانى ئه‌و په‌یوه‌ندییه كردووه، كه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا دروست ئه‌بێت، له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى ئیسرائیل له(١٤ى ئایارى ١٩٤٨)دا، وه‌ك یه‌كه‌م وو‌ڵاتى ئیسلامى، كه‌خاوه‌نى زۆرترین مرۆڤى موسڵمانه به‌فه‌رمى دانى نا بهدهوڵهتێكى جوله‌كه له‌سه‌ر خاكى فه‌له‌ستین.. هه‌روه‌كو سه‌رۆكى توركیاى ئه‌وكاته عیسمه‌ت ئینونو(İsmet İnönü) له‌میانه‌ى دانپیانانهكهى به‌و ده‌وڵه‌ته تازه‌یه وتى:
"ده‌خوازین په‌یوه‌ندییه‌كى دیبلۆماسی له‌نێوان هه‌ردوو ده‌وڵه‌تدا دروست بێت". ئومێدى ئه‌وه‌شى كرد، ئیسرائیل ببێته هه‌وێنى ئاشتى و ئارامى له‌ناوچه‌كه‌دا".
په‌یوه‌ندییه‌كان هه‌ر لێره‌دا نه‌وه‌ستان، به‌ڵكو بووه هۆى ڕێككه‌وتنى سێ خەنجهر له‌ساڵى (١٩٥٨) له‌نێوان ئیسرائیل-توركیا- ئێران دا. ئه‌م سێ ڕمه پێكه‌وه، بۆ به‌گژاچونه‌وه‌ى شیوعیه‌ت و بیرى عروبه‌و ڕێگرتن له‌سه‌ر هه‌ڵدانى به‌عسیزم ڕێككه‌وتن. گه‌یشته ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیی ستراتیجى هەموو لایەنە له‌نێوان توركیا‌و ئیسرائیل‌دا ساڵى (١٩٩٦) مۆر بكرێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا چه‌ندین ڕێككه‌وتنى گرنگ گرنگى ئابوریی و سه‌ربازیی له‌نێوانیاندا چووه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
بێگومان، نزیكبونه‌وه‌و به‌رز ڕاگرتنى په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كان له‌لایه‌ن توركیا‌و ئیسرائیله‌وه، به‌ماناى دوركهوتنهوهو ڕاڕایی زیاتره له‌په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاتانى عه‌ره‌بی و توركیادا، زیاتر ئه‌مه لهدوژمنكاریی سێ قۆڵى (Tri-aggression) دا ده‌ركه‌وت بۆ سه‌ر میسر له‌ساڵى(١٩٥٦)، له‌وكاته‌دا هه‌ڵوێستى توركیا پاڵپشتى كردنى ئیسرائیل بوو دژى میسر.. ئینجا توركیا ساڵى (١٩٥٧) دژى سه‌ربه‌خۆیی جه‌زائیر له‌ڕێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ده‌نگیدا، پاشان ڕۆڵى توركیا له‌په‌یمانى به‌غدا (١٩٥٦) وه‌ك جه‌نگاوه‌رێكى ئه‌مریكى وابو. بنكه‌ى ئه‌نجه‌رلیكى ئه‌مریكى له‌توركیا كرابوهیهوه، به‌بێ ڕه‌زامه‌ندى پێشوه‌ختى حكومه‌تى توركیا ئه‌مریكیه‌كان هێزیان ده‌برده سه‌ر عێراق له‌ساڵى (١٩٥٨). هه‌روه‌ها زۆر ڕووداوى تر كه به‌شێوه‌ى جۆراوجۆر لێكه‌وته‌كانى ئه‌وه‌بو دڕودۆنگى و بێزارى وڵاتانى عه‌ره‌بی له بەرانبەر توركیا نیشان بدات.
ساڵى (٢٠٠٢): له‌گه‌ڵ هاتنى حزبی دادوگه‌شه‌پێدان، بۆ فه‌رمانڕه‌وایه‌تى كردنى ئه‌و وڵاته، كاریان له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى هاوسه‌نگى كرد‌و، بره‌ویان بهدهوروبهرێكى عه‌ره‌بی و ئیسلامی‌دا! كه‌وتنه دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و میكانیزمانه‌ى، كه بۆ هاوسه‌نگى له‌په‌یوه‌ندییه دهرهكیهكانیاندا گونجاوه له‌گه‌ڵ هه‌موو جیهانو، به‌تایبه‌تیش وڵاتانى عهرهبیو ئیسلامى.. له‌سه‌ره‌تاشدا له‌گه‌ڵ ئه‌وروپاو ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا، په‌یوه‌ندییه‌كى ستراتیجییان بۆ به‌هێزكردن و كاریگه‌ركردنى ده‌ره‌وه له‌سه‌ر ناوه‌وه گرێدا. ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌شیان دژى دامه‌زراوه‌ى سه‌ربازیی له‌توركیا به‌كارهێنا ، چونكه سوپا كار له‌سه‌ر پاراستنى پره‌نسیپه‌كانى ئه‌تاتۆرك و عیلمانیه‌ت ده‌كات. ئینجا هه‌ڵسان به‌سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌یان له‌گه‌ڵ وڵاتانى عه‌ره‌بی و ده‌وروبه‌ر، لاپه‌ڕه‌یه‌كى تازه‌یان له‌په‌یوه‌ندییه هه‌رێمایه‌تیه‌كاندا هه‌ڵدایه‌وه.
ساڵى (٢٠٠٣) داگیركردنى عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، توركیاى خسته به‌رده‌م چه‌ند گرفتێكى دیكه، به‌جۆرێك كهوڵاتانى عه‌ره‌بی و توركیا پێكه‌وه به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌منى و ئابورییان هه‌بوو، كه ئه‌گه‌ر سه‌دام بڕوخێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه"به‌لاى كه‌مى مه‌سه‌له‌ى كورد پێش ئه‌كه‌وێت". پاش ده‌ستوه‌ردانى سه‌ربازیی و هه‌واڵگریی ئیسرائیل لهكوردوستانى عێراق، بۆ ڕووخانى ڕ‌ژێمى به‌عس، ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی توركیا تووشى هه‌ڕه‌شه بۆیه‌وه. میدیاى توركى ئه‌مریكایان ڕه‌خنه‌باران كرد، به‌شێوه‌یه‌كیش گریمانه‌یان ئه‌كرد، ئیتر كورد لهباكورى عێراق جیا ئه‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش كوردى توركیا هۆشیار ئه‌كاته‌وه داواى جیابونه‌وه بكه‌ن، سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگریی میت"ئیمرا ته‌نه‌ر" ئەوکات راِیگهیاند: توركیا بووه‌ته به‌شێكى توند له‌م گه‌مه نیشتمانییه‌و، ئاماژه‌ى به‌و هێزانه‌یان كرد كهلهسنورهكانى باكورى عێراق دایانناوه. هەروەک چۆن لە ئابی ٢٠٢٦ دا بە فەرمی تورکیا دەڵێت؛ "ئێمە بۆیە هێزەکانمان لە سوریا هەن، تاوەکو ڕێگریی لە پرسی کورد بکەن".
مه‌سه‌له‌ى سووربونى توركیا له‌سه‌ر دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تێك بۆ فه‌له‌ستینیه‌كان‌و، داواى شكاندنى ئابڵوقه له‌سه‌ر غه‌ززه‌و كهدوژمنكارییه له(كانونى یه‌كه‌مى ٢٠٠٨)دا بووه هۆى گیان له‌ده‌ستدانى زیاتر له (١٥٠٠) فه‌له‌ستینى و، به‌رده‌وام پشتیوانى كردنى فه‌له‌ستینیه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌ردۆگانه‌وه، به‌ته‌واوى ئیسرائیلی بێزاركرد، له وته‌كانیدا ئه‌ردۆگان زاراوه‌ى "تیرۆرى ده‌وڵه‌ت"ى دژى ئیسرائیل به‌كارهێنا، تا دواجاریش لهمونتهداى داڤۆس سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا "ئه‌ردۆگان" له(٢٥/١/٢٠٠٩) به‌توندى هێرشى كرده سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل "شیمۆن پیریز"و، كۆبونهوهكهشى به‌جێهێشت. دوای ئەوەش لە ٢٠١٠ لە ڕووداوی کەشتی "مافی مەڕمەڕە" دا کە تورکیا بەناوی ڕێکخراوەکانەوە ڕەوانەی کەناراوەکانی فەلەستنی کرد، کۆماندۆی ئیسرائیلی چەندین تورکی کووشت و دەستی بەسەر کەشتییەکەشدا گرت. ئەوە یەکەمین جار بوو دوای یەکەم جەنگی جیهانی دەوڵەتێک بتوانێت تورک بکوژێت و بەو ڕادەیە پەلاماریان بدات. هەروەک چۆن ئێستاش لە ئابی ٢٠٢٦ دا بە پاڵپشتی تورکیا گرووپی پیادە-ڕەویی و دەریایی دەکات کە بچن بۆ غەزە !
"ئاسایی بوونی پەیوەندیی تورکیا‌و ئیسرائیل دژی باکور و ڕۆژئاوای کوردستانە"
هەر پەیوەندییەکی بەهێزی نێوان تورکیا‌و ئیسرائیل بە پێی ئەم ماستەرنامەیە ڕاستەوخۆ دژە بە دۆخی سیاسیی و نەتەوەیی کورد لە باکورو ڕۆژئاوای کوردستان. گرینگە ڕووداوەکانی ئەمدواییە بیربخەینەوە کە بەشێک لە چاودێرانی کورد بە تایبەت لە ڕۆژئاوای کوردستان دەڵێن؛ ئیسرائیل کوردی فرۆشت و ئەمریکا بەرگریی لە کورد ناکات:
* پێش هەموو شت، ئیشی کەس نییە بێت و لە باتی تۆ کوردایەتی بکات. پەیوەندیی نێودەوڵەتی لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی و ململانێ ڕێدەکات.
** خودی پەکەکەو بەڕێز ئۆجەلان لە سەرەتای هەشتاکان لە لوبنانەوە هێرشیان کردوەتە سەر ئیسرائیل.
*** خودی فەلسەفەو بیرکردنەوەی ئۆجەلان لەسەر بنەمای دژایەتی و ڕەتکردنەوەی سەرمایەداریی و خۆرئاوا‌و ئیسرائیل کاردەکات.
****لەگەڵ ئەوەشدا لەدوای ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ ەوە دەیانجار لەسەر ئاستی پەرلەمان (کنیست)، سەرۆکوەزیران و وەزارەتی بەرگریی و سەرکردەکانی ڕەئی لە ئیسرائیل بانگی کورد کراوە کە پێکەوە کاربکەن، بەڵام ئۆجەلان لە زیندانەوە دەیگوت: ئەم زیندانەی من ئەوەی باشە ئیسرائیل نابینم. هاوکات قەت شاندی ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری کوردستان ئەوەیان وەک ئیشی خۆیان نەبینیوە کە لە واشنگتۆن و لەندەن و برۆکسل بەردەوام لۆبی بکەن و هەوڵی درووست‌کردنی یەکێتییەکی نێوان جوولەکە، ئەرمەنی، یۆنانی و کورد بدەن. بۆیە ئەوەی ئیسرائیل بۆ بەرگریی لە دروزەکان کردی لەدوای هاتنی ئەحمەد شەرع بۆ کورد نەیکردوە لە ڕۆژئاوای کوردستان.
هەموو کەسێک ئەو ڕاستییە دەزانێت، ئەوەی لە تورکیا بەناوی پرۆسەی ئاشتی و چەکدانانی پەکەکە بە ڕێوە دەچێت، بەرئەنجامی قەناعەتی دەوڵەتی قووڵ نییە بە ئاشتی و برایەتی لەگەڵ کورد، بەڵکو بەرئەنجامی ئەو مەترسییە ناوچەییانەیە کە لەدوای ٧ی ئۆکتۆبەرەوە سەریانهەڵداوە.
دەرئەنجامی دیکە
لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوەوە، ئیسرائیل زیره‌كانه له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كاندا و هه‌نگاوبه‌هه‌نگاو هاوپه‌یمانى نوێی دۆزیوه‌ته‌وه‌و، نه‌یهێشتووه له‌كاروانى دیبلۆماتى و هه‌رێمایه‌تى داببڕێت و له‌وناو ئاگردانه‌دا ئابڵوقه‌ى بده‌ن. به‌هه‌وڵ و سه‌رپه‌رشتى جیمى كارته‌رى سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مریكا و به ئاماده‌گى سه‌رۆكى میسر (ئه‌نوه‌ر سادات)و سه‌رۆكوه‌زیرانى ئیسرائیل (موناحیم بیگن)، میسر‌و ئیسرائیل له‌ساڵى (١٩٧٨) ڕێككه‌وتننامه‌ى (كامپ د‌یڤید- Camp David) یان له ویلایه‌تى میریلاندى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا ئیمزاكرد..هه‌مان ساڵیش سه‌رۆكى هه‌ردوو وڵات خه‌ڵاتى نۆبڵ یان بۆ ئاشتى وه‌رگرت. دواتر لەگەڵ ئوردون، پاشان لەگەڵ مەغریب و جەزائیر، لەمدواییە لەگەڵ بەحرەین و ئیماراتی عەرەبی پەیوەندییەکانی ئاسایی کردەوە. بەڵام تورکیای ئاک‌پارتی لە ٢٠٠٢ بەدواوە گوتیان سیاسەتی سفرکردنەوەی کێشەکان لەگەڵ دەوروبەر پەیڕەو دەکەین، لەمدواییە کێشەکان چەندین جار کەڵەگە بوون (فوول پرۆبلیم). ئەمەش ڕاستەوخۆ کاردانەوەی لەسەر ئابوریی هەبوە، ساڵی (٢٠١٠) بەهای لیرەی تورکی و دۆلار بە نیزیکەیی بەرانبەر یەک بوون (١٠٠$) بە (١٢٠ لیرەی تورکی-T.L) بوو، ئیمڕۆکە ٢٢ ی ئابی ٢٠٢٦ نیزیکەی (٥٠٠٠) پێنج هەزار لیرە بەرانبەر (١٠٠$) سەت دۆلارە!
قسەی دیکە زۆرن لە دوای چاپبونی ئەم کتێبەوە، دەریدەخەن ئاک‌پارتی بەشێوەیەکی بەرچاو لە تورکیا لاواز بوە، لە دوای کودەتاکەی ٢٠١٦ کە زۆری نەمابوو کودەتاچییەکان سەرکەوتووبن، تورکیا بوەتە زیندانێک بۆ هاوڵاتی بێ تاوان، هەزاران مامۆستای زانکۆ، ڕۆژنامەنوس، پارێزەر و کارمەندی حکومەت بەبێ دادگایکردن لە زیندان خزێنراون. لە دوای دۆڕانە یەکلەدوای یەکەکانی ئاکەپە لە ٢٠١٩ ەوە، کە شارەکانی ئیستانبوڵ و ئەنقەرە کەوتنە دەست جەهەپە بەهاوکاری دەنگدەری کورد. ئەمانە پێمان دەڵێن تورکیایەک بەڕێوە دەبێت کە ئاک‌پارتی تیایدا لایەنی کەم ئەو کاریگەرەی جارانیان نامێنێت.
