نیقاب و ئازادی

ئەحمەدی مەلا
  2023-03-15   

سەرەتا، پڕۆژەی نیقاب پڕۆژەیەکی کوردی نییە، چونکە کورد دەمێکە موسڵمانە، بەرگرییکردن لە نیقاب وەک ئەوە وایە کورد تازە بووبێ بە موسڵمان، وەک بڵێی چەند ساڵێکە رێگەی ئیمانی گرتووە. هەندێک دێن بە ناوی ئازادییەوە بەرگریی لەم دیاردەیە دەکەن و بە ئاسایی دەبینن. نەخێر ئاسایی نییە.

چونکە کورد هەزار ساڵ زیاترە موسڵمانە، مەعریفەی حوجرە، بە ئەدەب و فیقهییەوە دەمێک ساڵە رەگی لەسەر خاکی کوردان داکوتییوە. بەڵام، بواردان بە ژنی نیقابپۆش بێتە پەرلەمانەوە، ئەمە کردەیەک نییە پەیوەست بێت بە ئیمانەوە، بەڵکو سرف سیاسییە، بۆیە هەڵوێستوەرگرتن لەم رووەوە لێپرسراوییە، لێپرسراوییەکی مێژووییە.

ناشێ ئەمە بدرێتە پاڵ ئازادی، چونکە ئازادی پڕۆژەیەکی فرەلایەنە، ناشێ ئازاد بین بۆ هەڵبژاردنی نیقاب و ئازاد نەبین بۆ هەڵبژاردنی کایە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە، وەکو رادەربڕین، بیرکردنەوەی ئازاد، رەخنەگرتن و قسەکردن لەسەر کەلەپوور و مێژوو.

پشتەوەی نیقاب ئیمان نییە، بەڵکو سیاسەتە، ئەمە بە مانای ئەوە دێت کاتێک پڕۆژەی نیقاب سەرکەوێت، واتە، لە رووی سیاسییەوە ببن بە زۆرینە، ئەو دەم کۆی هاوکێشەکە گۆڕانی گەوهەریی بەسەردا دێت، بە واتەیەکی دیکە، بە ناوی ئازادییەوە دەسەڵات وەردەگرن، بەڵام، دواجار ئینقلاب دەکەن بەسەر دیموکراسییدا، بە تایبەت لە هەرێمێکدا، هێشتا، خودی دیموکراسی و ئازادییە گشتییەکان سنووردار و رەگداکووتاو نین.

بێگومان، ئازادی ویژدان و بیروباوەڕ و ئیمان دەبێ پارێزراو بێ، هەموو هاوڵاتییەک ئازادە لە مومارسەکردنی ئاینی ئیسلام بە وردەکارییەکانییەوە، وەکو سەدان ساڵی رابردوو، بەڵام بە سیاسەتکردنی ئاین جێگەی پرسیارە، چونکە، سیاسەت دیاردەیەکی تاکانە نییە، بەڵکو پڕۆژەەیەکی کۆمەڵایەتی، ئابووری و پەروەردەیی و بەڕێوەبردنە، واتە ریکخستنی کۆمەڵگەیە.

ئیسلامی سیاسیی، ئیمانێکی رووت و موجەڕەد نییە، بەڵکو گرێدراوی دەرەوەی خۆیەتی، لە نێو هاوکێشەیەکی ناوچەیی گەشەدەکات، وابەستەی فیکرێکی دیکە و درێژکراوەی ئەوە.

سەرۆکی پەرلەمانیش سەرپۆش و لەچکی دەپۆشی و دەپۆشێ، بەڵام کەس نەبوو لەو رووەوە رەخنەی لێ بگرێت، چونکە دەچووە نێو تەقلیدێکی کوردییەوە، بەڵام، ژنێکی پەرلەمانتار کاتێک بە نیقابەوە دەچێتە ژێر گومەزی پەرلەمان، پرسیار دروست دەکات، پرسیاری گرنگ.

تەنانەت هێنانە پێشەوەی ئەم دیاردەیە کە دەکەوێتە پێش هەڵبژاردنەکان لا تەرازوویەکی دیکەی ئەم سیاسەتەیە..

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×