پارلەمانتاری گاڵتەجاڕ

عەزیز ڕەئوف
  2020-07-01   
دیسان کەوتنەوە مزایەدەی بێتام و دەنگەدەنگی سەر شاشە. دیسان لەم دۆخە ناجێگیرەدا کەوتنەوە منەتکردن بەسەر خەڵکی کوردستان. پارلەمانتاری گاڵتەجاڕ ئەو کارەکتەرانەی کەسیان لەم دۆخەدا جورئەتیان نەکرد دەست لەکار بکێشنەوە، بەشەرمەوە دەستی لەرزۆکیان بەرزکردەوە بۆ متمانەدان بە کابینە، ئێستا دەیانەوێت بە ڕەتکردنەوەی خانەنشینی منەت بەسەر خەڵکی کوردستاندا بکەن.
تۆ تەماشا بکە، هەر پارلەمانتارێک لە چوار ساڵ پارلەمانتاری جگە لە کۆی ئیمتیازەکانی تری کە وەری دەگرێت هەر یەکەیان موچەکەی زیاتر لە چوارسەد ملیۆن دینارە، کە هیچ کارمەندێکی هەرێمی کوردستان بە خۆیان و تایەفەکەشیان بە درێژایی عومریان ئەو پارەیە وەرناگرن، پارلەمانتاری واش هەیە دوو خولە پارلەمانتارە، خۆتان بڕۆن حسیابی بکەن. 
ئێوە قسە بۆ کێ دەکەن، خەڵک ئەوەندە نەزان نیە بە مزایەدەی ژێربەژێر لەگەڵ دەسەڵاتدا بتانەوێت لە خشتەیان بەرن. دوای ئەوەی پارتی لە ساڵی 2015 دەرگای پارلەمانی داخست ئەوەی بڕوای بەخەباتی پارلەمانی مابێ دەبێ دەستی بگری و بیبەی بۆ نەخۆشخانەی دەروونی. ئێوە دەتانەوێت خۆتان هەڵخەڵەتێنن یان میللەت؟ کە مەلا بەختیار وتی یەک کورسی بێنین و سەد کورسی وەک یەکە، سەیرم لادێ ئەوەندە خۆشباوەڕ بن کە وا لەخەڵک بگەیەنن بە خەباتی پارلەمانی دنیای ئێمە دەسکاری بکەن و دەسەڵاتی یەکێـتی و پارتی لاواز بکەن. ئەوە لەولاوە بوەستێت سەدان پارلەمانتاری خانەنشین بە مانگانەی شەش ملیۆن چەندین ساڵە پاڵ کەوتوون و خۆیان لێ کڕ کردووە و کەسیان جورئەتیان نەکرد ڕەتی بکەنەوە. 
تۆ سەیری ئەم گاڵتەجاڕیە:
پارلەمانتار هەیە بەس لەبەر ئەوەی جوانە دەنگی هێناوە.
پارلەمانتار هەیە عارەبانەی پێ بووە خەڵک بە سوعبەت دەنگی پێداوە دەرچووە.
پارلەمانتار هەیە شەرم ناکا دەڵێ: خەڵک با مزایەدەم بەسەردا نەکا من پارەی گەعدەی گۆرانیەکانم زیاتر بوو لە پارەی پارلەمانتاری.
پارلەمانتار هەیە پارتی مۆبایلە هەرزانبەهاکەی شکاندووە بووە بە پارلەمانتار. 
پارلەمانتار هەیە قومارچیە و ناشیشارێتەوە کە شەوان قومار دەکا.
پارلەمانتار هەیە خۆپیشاندەری کوشتووە و ئەمری دەسگیرکردنی هەیە لە دادگا و حیساب بۆ کەسیش ناکا.
پارتی یەک لەشکر شەقاوەی سەر شاشەکانی ناردۆتە پارلەمان و بەشەرم دەوێ قسە بکا بەر بۆکسی دەدەن.
یەکێتی چەند دەم و چاوێکی ناردوە، شێری سەر شاشە و ڕێوی ناو پارلەمانن. سەرۆکی پارلەمان بڕیار دەردەکات و وەزیری داد هەڵیدەوەشێنێتەوە و پارلەمانتار دەدەن بە دادگا و ئەم جەلسەیەش کەس جورئەتی نەکرد باسی هاوڕێ دەرکراوەکەی خۆیان بکەن. 
ئەم گاڵتەجاڕیە ڕاگرن، خەڵک متمانەی بە یاریە بێتامەکانتان نەماوە، پارلەمان شوێنی پێکەنین و گاڵتەجاڕییە و کارەکتەری پارلەمانتار هی ئەوە نیە متمانەی لەسەر هەڵچنرێت.
ئەو گاڵتەجاڕیەی لەو بینایەی پارلەماندا ڕوودەدا شایەنی بەزەییە نەک متمانە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×