ئەودیوی پەنجەرەكە

عەزیز ڕەئوف
  2020-07-14   
(كە بەشەقامەكەدا ڕۆیشتم بەرەو ڕۆژنامەی ئاڵای ئازادی لەگردی عەلی ناجی شاری سلێمانی، بۆنی خوێن دەهات. خوێندكاری زانكۆ بووم وەك ئێستا بیرمە كە بەكۆڵانەكەدا گوزەرم كرد، كەس بەدەرەوە نەبوو، بۆن ساردێك دەهات وەك ئەوەی پێشتر لەكۆڵانەكە شتێك ڕوویدابێت. لەسەر سوچی كۆڵانەكان چەكدار وەستابوون، بەڵام بێدەنگ‌و مات وەك ئەوەی كەتنێكیان كردبێت. تومەس دوێنێ ئێوارە لولەی تفەنگەكانیان چەندین فیشەكی پێدا تێپەڕیوە بەرەو سەیارەیەكی ئەندامانی حزبی كۆمۆنیست‌و دوای ئەوەی تەرمی پێنچ كەسیان لەسەر شەقامەكە هەڵدەدەنە دوای ماشێنێك‌و بەرەو گۆڕاستان دەیانبەن، نایەڵن كەس پرسەیان بۆ دابنێ. دەسبەجێ تەنكەری ئاو دەگات‌و شەقامە خوێناویەكە پاك دەكاتەوەو خوێن‌و پێست‌و توكە سەری قوربانیەكان لەزێرابەكەوە ون دەبن).

ئەمە چیرۆكەیەیە:
ئێران فشاری لەیەكێتی كرد كە حزبی كۆمۆنیست لەسلێمانی بێتامیان كردووەو لەڕادیۆكەیانەوە هێرشیان دەكەنە سەر. كۆمۆنیستەكانیش كەوتبونە ژێر كاریگەری مەنسوری حیكمەت  كە سەركردەیەكی چەپی ئێرانی بوو. پێشتریش مەلاكان چبوونە لای مام جەلال و پێیان وتبوو (كۆمۆنیستەكان ناخۆشیان كردووە، حەلیان دەكەن یان خۆمان حەلیان بكەین؟). ئەوان لەڕادیۆكەیانەوە زمانی زبریان بەرامبەر بە ئێران و یەكێتی و مەلاكان بەكار دەهێنا.

ئەو ڕۆژە مام جەلال سەفەری كردبوو، بیرمە هەر مام جەلال سەفەری بكردایە یەكێتی دەیدا بەسەری حزبێكدا و شەڕێك ڕوویدەدا. مام جەلال كەسێكی كۆمەڵایەتی بوو دەیزانی خەڵك پەنای بۆ دەبەن بۆ كۆتاییهاتنی هەر شەڕێك، بۆیە هەركات یەكێتی بڕیاری شەڕی بدایە مام جەلال بۆی دەردەچوو.

چەند مانگێك بوو هەڵبژاردنی شارەوانیەكانی ئیدارەی سلێمانی ئەنجام درابوو، یەكگرتووی ئیسلامی دەنگی زۆرو كۆمۆنیستەكان كەمترین دەنگیان بەدەست هێنابوو. ئەمەش چانسی ئەوەی بە یەكێتی دابوو كە ئەگەر لێشیان بدەن ئەوان ناتوانن شەقام بجوڵێنن چونكە خەڵكیان لەگەڵ نیە. 

بارەگای حزبی كۆمۆنیست لە گردی عەلی ناجی بەرامبەر ماڵی نەوشیروان مستەفای جێگری سكرتێری یەكێتی بوو، ژنە چەكدارەكانی ئەو حزبە بەچەكەوە دەهاتنە سەربانی بەرامبەر پەنجەرەكەی ماڵی كاك نەوشیروان و ئەوەندەی تر توڕەی دەكەن. یەكێتی بە بیانوی خستەدەرەوەی بارەگای حزبەكان لە سلێمانی داوا لە كۆمۆنیستەكان دەكەن بارەگاكەیان بەرنە دەرەوەی شار. گرژی دروست دەبێت و وەفدێكی حزب دەچنە ماڵی كاك نەوشیروان وەك جێگری سكرتێری یەكێتی بۆ چارەسەركردنی كێشەكە. 

لەكاتی قسەكردن لەگەڵ وەفیدەكە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان دەنگی تەقەیەكی زۆر لەدەرەوە دەبیسترێ، نەوشیروان مستەفا دەچێتە بەردەم پەنجەرەكە و پەردەكە لادەدا و تەماشای دەرەوە دەكات و دەڵێ: 
كۆبوونەوەكەمان تەواو برادەران، پێویست بە كۆبوونەوە ناكات..

(تیرۆركردنی 5 ئەندامی حزبی كۆمۆنیست لەسلێمانی لە ڕۆژی 14-7-2000)

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×