چالێنجی دار، مەرگی دارستان

عەزیز ڕەئوف
  2020-09-04   
ساڵێ پێش ئێستا هەربەرپرسەو لەباخچەیەكدا چالێنجێكی بێتامی هاوڕێكەی دەكرد بۆ ناشتنی دارێك، ئێستا بەبەرچاوی هەموانەوە دارستان گڕدەگرێ‌و كەس چالێنجی كوژاندنەوەی سوتانی دارێك ناكا. كە ناتتوانی دارستان بپارێزی، ناشتنی درەختێك بۆ ڕیایی و وێنەگرتن، چ سودی هەیە؟ كە لەزمانی درەخت نەزانی، لەزمانی سیاسەت‌و لەزمانی مرۆڤیش تێناگەن. بەرپرسێ وتی: (پڕۆژەمان هەیە بۆ سەوزكردنی شاخی گۆیژە) بەبەرچاوی هەموانەوە گۆیژە دەسوتێ، ئیدی پرۆژە چ سود و  چالێنچی بێتام چ فایدە؟

شاخی گۆیژە سوتا یان سوتانتان؟ لایەكی گۆیژە بۆ پرۆژەی نیشتەجێبوون‌و شوێنی بازرگانە تازە هەڵتۆقیوەكانە بۆ پڕكردنی گیرفان، لایەكەی تری گۆیژەش كە سەوزایی نەما زۆرن ئەوانەی لە جێی هەر درەختێك مەلهایەك و لەجێی هەر سنەوبەرێك قومارخانەیەكی تێدا دروست بكەن. 

دەبوو لە تەنیشت هەر بەرپرسێكەوە دارێكمان بناشتایە تا ژینگە پیس نەبێت، كەچی بەرپرسی گەندەڵ تا دێ زۆرو درەختەكانیش تادێ كەم. چ جەهەننەمێكە ئەو خاكەی سیاسی گەندەڵی زۆرە و درەخت و سەوزایی كەم. 

نەك دارستان، لە مێژە هەموو شت دەسوتێ، لە دەرونی هەژارانەوە بۆ هیوای گەنجان، لە ئومێدی خەڵكەوە بۆ ئایندەی نەوەكانمان، دەمێكە هەموو شت دەسوتێ، كە دارستان ئاگری گرت، لەگەڵیا هەموو شت دەسوتێ. 

كە دارستان ئاگری گرت، شوێن نامێنێ بۆ ژوانی عاشقان، ئاخر ئەوان دەیانەوێت هەموو بچین بۆ سۆزانیخانەكانیان، كە دارستان ئاگری گرت، كە سەوزایی نەما، نەوەیەكی بێزەوق و دەرون پڕ لە گڕو سوتان دروست دەبێ، نەوەیكی دەرون خاڵی لە گوڵە كێویلە و بۆنی سنەوبەر.  كە دارستان ئاگری گرت، زەمین دەبێ بە جەهەننەمێكی گەورە، كە سەوزایی نەما هەموو دەبین بەو شەیتانەی هەناسەمان هەڵاوی گڕی لێ دەردەچێ. 

جارێك شێركۆ بێكەش وتی: كە دارستان ئاگری گرت، داری بێلایەن كامەیە تا نەسوتێ؟

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×