كام غەدر، كام سەركردە؟

عەزیز ڕەئوف
  2020-09-23   
هیچ سەركردەیەك غەدر لە خۆی ناكات ئەگەر خۆی غەدر لە خەبات و تێكۆشانی خۆی نەكات. سەركردەكانی باشور خۆیان هەر لەسەرەتاوە ئەوی تر تەسفیە دەكەن و منداڵەورتكەی كاسەلێس بەدەور خۆیاندا دروست دەكەن، ئیدی كە دەمرن دەڵێن غەدریان لە ڕێبازەكەی كرد. بارزانی كە برایم ئەحمەد دەردەكات و منداڵەكانی دەهێنێتە پێشەوە، ئیدی دەبێت چاوەڕێی ئەوە بیت ئەم پیاوە بچوك بكرێتەوە لە یەك خێزاندا.
دوای مام جەلال ئیدی ئەوەی ناوەكەی پاشگری تاڵەبانی پێوە نەبێ كسنجەریش بێ ناتوانێ هاوسەرۆك بێت، خەڵك غەدر لە مام جەلال دەكا یان خۆی كە سەركردە گەندەڵەكان لەدەور خۆی كۆدەكاتەوە و دڵسۆزەكان  ڕاو دەنێت؟ ئیدی دوای مەرگی ئەم پیاوە گەندەڵەكانیش ناتوانن ببن بە برا گەورە، بۆیە دەبێ بەدوای بۆنی مام جەلالدا بگەڕێی ئەم بۆنەش لە كوڕ و برازاكانیدا دەبیننەوە.
كێ غەدر لە نەوشیروان مستەفا دەكا؟ كوڕەكانی یان ئەو گەنجانەی كە لە گردەكە ڕاونران؟ پیر و پەككەوتەكانی دەوری یان یان قادر و عوسمانەكانی پارتیزانی ئەنفال؟ بۆ نەوشیروان مستەفا نەیدەزانی دەوروبەری كێیە؟ پێش مردنی نەیدەتوانی دوو گەنج پەروەردە بكا بۆ ئەوەی كەس غەدری لێ نەكا؟ ئەوەی غەدر لەم پیاوە دەكا هەر خۆی بوو كە گردەكەی پڕ كرد لە دەنگەدەنگ و بەتاڵ لە فكری سیاسی و دواجاریش چونە ناو حكومەت و دوای مردنیشی بە تەوریسكردنی گۆڕان بۆ كوڕەكانی.
كەس غەدر لە سەركردەكانی باشور ناكا خۆیان و منداڵەكانیان نەبێ، كەس غەدر لە سەركردەكان ناكا، بەڵكو هەر خۆیان غەدر لە مێژووی خۆیان دەكەن و بۆ مانەوەی دەسەڵاتی خۆیان تا لە ژیاندان بەتاڵ و كۆیلەكان لەدەوری خۆیان كۆدەكەنەوە، كە مردیشن كەس شك نابەن تەنانەت ئەو مێژووە ناشرینەشیان بنوسێتەوە.
ئەوەی غەدر لە سەركردەكانی باشور دەكا، خۆیان و كوڕ و كۆیلەكانیانن نەك كەسی تر.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×