حەیرانت بم دوژمن!

هەندرێن شێخ راغب
  2025-06-08   

سیاسی یان لایەنی سەركەوتوو ئەوە نیە هەموو خەڵك لێی رازی بن، سیاسی یان لایەنی سەركەوتوو ئەوەیە دوژمنێكی گەورەو بەهێزی هەبێت، بۆ ئەوەی بە ئامانجەكانت بگەیت و خەڵكیش ستایشت بكەن دەبێت دوژمنێكی بەهێزت هەبێت.

ئەوە چەندین ساڵە عێراق نوقمی گەندەڵی و بێ خزمەتگوزاری و بێ كارەباو چاكسازییە، دەسەڵاتدارانی شیعەی عێراق لە دروستكردنی دەوڵەتی قانون و تێپەڕاندنی مەزهەب گەرایی شكست خواردوون(بێگومان عێراق خاڵی بەهێزیشی هەیە، بەڵام ئەوە فریای ئەوە ناكەوێت كە دەسەڵاتداران دەیانەوێت!)، بەتایبەت ناو ماڵی شیعە زۆر شپرزەو دابەش بووە، بۆ دوو مەبەست دەبێت عێراق دوژمنێكی بەهێزی هەبێت، یەكەمیان بۆ ئەوەی هانی خەڵك بدات بچنە سەر صندوقی دەنگدان و رای گشتی بێ جۆش بدەن، دووەم بۆ ئەوەی شپرزەیی و ناكۆكی ناو ماڵی شیعە رێك بخاتەوەو لەدەوری یەك كۆیان بكاتەوەو بەیەكەوە ئاراستەیان بكات واتە ناكۆكیان فڕێ بدەنە دەرەوەی ماڵیان!. ئینجا لە ئێستادا باشترین دوژمن كوردو هەرێمی كوردستانە. لەم یەك دوو رۆژە بەس سەیری تەلەفزیۆن و راگەیاندن و سۆسیال میدیای شیعەو عێراق بكە، كە چ هێرش و دەمارگیری و هەرایەك هەیە بەرامبەر هەرێمی كوردستان، ڤیدیۆی وام دیوە بەجۆرێك باسی هەرێمی كوردستان دەكەن كە زۆر لە ئیسرائیل مەترسیدارترە بۆ ئەمنی عێراق و وجودی عێراق. باشترین و چاكترین بەرنامەو دروشم و كارنامەیە بۆ ماڵی شیعەو دەسەڵاتدارانی عێراق بۆ جۆشدانی خەڵك تاوەكو بەشداری هاوڵاتیان مسۆگەر بكەن بۆ هەڵبژاردن.

دیوی دووەم كوردە، دەسەڵاتدارانی كورد بۆ هەڵبژاردنی عێراق چیان پێیە بیدەنە دەنگدەری كورد؟ بڵێن چی؟ بۆیە باشترین و چاكترین شت ئەوەیە تەیف سامی نوسراو دەربكات و موچە نەنێرێت و كێشەی هەبێت، بۆ ئەوەی بە دەمارگیری كوردایەتی جارێكی تر دەنگدەری كورد جۆش بدەن و بیانبەنەوە سەر صندوقی دەنگدان!.

ئێستا لەعێراق هەردوولا پێویستیان بە دوژمنێكی بەهێزە، بۆیە دڵنیابن ئەم سیناریۆو هات وهاوارو دەمار ئەستورییەو دروشم بازییە بەردەوامی دەبێت، تاوەكو ئەنجام دانی هەڵبژاردن، ئینجا كە كێكی دیموكراسی و شیرینی حكومەت و دابەشكاری پۆستەكان تەواو بوو، دەبینین چۆن شانامە بۆ پیرۆزبایی یەكتر دەنوسن و چۆن شڵپەی ماچ و ترەقەی تۆقەكانیان لە تەلەفزیۆنەوە دێتە ناو چاومان.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×