چارەسەر نان و شۆربای قوبرسە؟؟

هەندرێن شێخ راغب
  2025-07-15   

بەداخەوە شکستی حوکمڕانی چل ساڵەی کوردی، دەردێکی پێ کردوین کە لەبیرمان چۆتەوە ئێمە نەتەوەین. کاکە ئێمە پێکھاتەو مەزھەب وتایەفەیەک نین، کە مافەکانمان لەم چوارچێوەیەدا رەنگ بداتەوە، ئێمە نەتەوەو نیشتمانین!. 
ئینجا با شتێکی تر باس بکەم، یەک لەو سیفەتانەی گەلی تورک ھەیەتی و من زۆر بە باشی دەزانم، ئەوەیە کاتێک رووبەڕووی قەیران و مەترسی و کێشەیەک دەبنەوە، زۆر زۆر یەکگرتوو، بە ئیرادەو خۆڕاگرن، ئامادەی تەحەمول کردنی ھەموو سەختیەکن. کاتێک تورکیا بەشێکی وڵاتی قوبرسی داگیرکرد، ھەموو دنیا کەوتنە دژایەتی و رووبەڕووبونەوەی تورکیا، بڕوا بکەن بەجۆرێک پشتی یەکیان گرت و بەرگریان کرد ماڵ ھەبووە یەک مانگ بەس نان وشۆربای خواردووە، دواجار سەرکەوتن. ئەم رووداوە بە نان و شۆربای قوبرس ناسراوە. 
ئێستا ئێمە ماوەی سێ مانگە موچەمان وەرنەگرتووە، ھەمان برسیەتی سەختی تورکەکانمان توش بووە. ئەمەش دوای ئەوەی حکومەتی ھەرێم بە بێ رێککەوتن و پرس بە عێراق چوو لە ئەمریکا گرێبەستی نەوت و غازی ئیمزا کرد. ئەم ھەنگاوە ئێران و عێراقی ھار کردو موچەیان بڕی و رۆژانەش بە درۆن پەلاماری کێڵگە نەوتیەکان دەدەن. کورد دەبێت لەبەردەم ئەم مەترسیە چوار ھەنگاو بنێت و سودیش لە مەعدەنی نەژادی تورک وەربگرێت؟؟, چوار ھەنگاو زۆر گرنگە ببنە بنەمای کارکردنی داھاتووی ھەموو کورد:
یەکەم: زۆر بەتوندی رووبەڕووی فەشەلی حوکمڕانی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان ببێتەوەو ناو ھەرێمەکەو کیانەکەی رێکبخاتەوەو پەرلەمان و حکومەتێکی کاراو شەرعی دروست بکرێت. 
دووەم: داوای کۆنفیدڕاڵی لە عێراق بکات بە فەرمی.
سێیەم: داوای بەرزکردنەوەی بەشە بودجە بکات بۆ لە ٢٥% لە بودجەی گشتی عێراق و وەک نەتەوەی دووەم و نیشتمانی کوردستان حەقی ئەم مافەمان ھەیە، ئێمە پێکھاتەو گروپێکی ئاینزایی نین تاوەکو بە ژمارەی نفوس مامەڵەمان لەگەڵ بکرێت، ئێمە نەتەوەین و کێشەی سیاسیمان ھەیە.
چوارەم: بە رازی نەبونی عێراق بەم داواکاریانە، ئیعلانی سەربەخۆی کوردستان بکرێت لە عێراق، بڕوا بکەن دۆخی ھەرێمی و نێودەوڵەتی تەنھا دەتوانێت برسیەت بکات، گەمارۆت بدات، بەکورتی ماوەیەکی سەختی دەوێت نان و شۆربای قوبرسی بخۆین. 
کوردستان بەمجۆرە ئیدارە نادرێت، دەبێت کورد ئاستی داواکاریەکان و فشارەکانی زۆر بەرزبکاتەوە، بەڵام ھەتا عەقڵی بچوکی حیزبی مابێت ئەم قسانەی من جێگای پێکەنینن، حیزب وایکردووە بچوک بینەوە بۆ گروپ و لە نەتەوە بکەوین.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×