شیعەو کورد: ژەھرێک بەتامی ھەنگوین!

هەندرێن شێخ راغب
  2025-08-04   

لە ئێستادا دەرفەت و مەترسی لەبەردەم ماڵی کوردە، ئێران و عێراق و شیعەکان زۆر پێویستیان بە یاسای حەشدی شەعبیە, ئەمریکاو تورکیاو ئیسرائیل زۆر دژن. کوردو سوننەش دژن. ھەموان دەڵێن ئەوە سوپای پاسدارانەو لەعێراق دەبن بە فەرمی. بەڕێزم لەوەتەی حەشدی شەعبی دروستبووە لەگەڵ پاسداران پێکەوەن و ئەوە شتێکی تازە نیە, بەڵگەش ١٦ی ئۆکتۆبەر پێکەوە کەرکوکیان لەدەست کورد دەرکرد!. ئینجا سوننە شینی خۆی دەکات و ئەمریکاو تورکیاو ئیسرائیلیش بەھەمان شێوە، بۆیە ناکرێت کورد کوچکی لە ئاگر گەرمتر بێت. بۆچی ئەم یاساییە کە ئێران و شیعە زۆر عەوداڵین لە مەترسیەوە ناکەیت بە دەرفەت, بۆ ئەم ژەھرە ناکەیت بەتامی ھەنگوین؟. بڵێ ئێمە دەنگ بە یاساکە دەدەین و بەرگری لێ دەکەین. بەڵام فەرمون با رێککەوتنێکی سیاسی ئەنجام بدەین وەک: 
یەکەم: بەپێی دەستوری ھەمیشەیی عێراق و ماددەی ١٤٠، ھێزی پێشمەرگە دەگەڕێتەوە بۆ شەنگال، کەرکوک، خانەقین، مەندەلی و جەلەولا...ھتد. 
دووەم: ئیمتیازاتی پێشمەرگە لە وەزارەتی بەرگری عێراق خەرج بکەن.
سێیەم: موچە لەکاتی خۆی سەری مانگان بنێرن بۆ ھەرێمی کوردستان.
چوارەم: چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەی وەلائی ئێرانی حاکمی دەوڵەتی عێراق، گرەنتیان پێ بدەن کە لەکابینەی داھاتووش دەنگ بە کاندیدی سەرۆک وەزیرانەکەیان دەدەن. 
پێنجەم: رێککەوتنی ستراتیژی ئەمنی ھەماھەنگی لەنێوان ھێزی پێشمەرگەو حەشدی شەعبی ئیمزا بکەن, کە پەلاماری یەکتر نەدەن، پێکەوە ئۆپەراسیۆنی ئەمنی ئەنجام بدەن. پێکەوە لەچوارچێوەی دەستور ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم ئیدارە بدەن. 
شەشەم: ئەگەر ئەمریکاو تورکیا و ئیسرائیل بەم رێککەوتنە سیاسیەی ئێران و شیعەو حەشدی شەعبی رازی نین، فەرموو با ئەمریکا تەنھا دوو شت بکات: یەکەم: گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە جێناکۆکەکان. دووەم: ناردنی پارە سەری ھەموو مانگێک بۆ موچەخۆرانی ھەرێم. 
کورد لەچوارچێوەی عێراق دەژی، شیعەش حاکمی عێراقن، ئەم یاسای حەشدی شەعبیە دەرفەتە بۆ ئەوەی لاپەڕەیەکی تازە لەگەڵ شیعەکان ھەڵبدەنەوە، متمانەیەک دروست بکرێتەوە، من بە دەرفەتێکی سیاسی دەبینم ئەگەر سەرکردایەتی سیاسی کورد خاوەنی بڕیاری خۆی بێت!!!.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×